. . . .


24 Oct 2014

بەشداری ئەندامانی ح دک لە دانمارک لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاریکاری ب?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ئەندامانی کۆمیته ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی دانمارک له هەڵمەتی کۆ کردنەوه ی یارمەتی جل و بەرگ و پێڵاو و پاره بۆ ئاوارەکانی شەری داسەپاو ونامرۆڤانەی چەکداره خۆێنمژ وجینایەتکارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو به داعش بۆ سەر خەڵکی بێ تاوان و بێ د یفاعی شاری کۆبانێ له رۆژئاوای کوردستان که له لایەن فیدراسیۆنی کۆمەله کوردییەکان له وڵاتی دانمارک رێکخرابوو، چالاکانه بەشداریان کرد. هاوڕێیانی حیزبی، هاوڕێ لەگەڵ کوردانی دیکەی هەرچوارپارچەی کوردستان کەو لەو کەمینە دا بەشدار بوون، بەو پەڕی دڵسۆزیەوه بەو ئەرکه ئێنسانی و نیشتمانییەوه هەستان و وێرای کۆکردنەوەی ڕادەیەکی به رچاو جل و بەرگ و پێڵاو و پاره له نێو ئه ندامان و لایەنگرانی حیزب و خه ڵکی دانمارکی و پەنابەرانی وڵاتانی دیکەی نێشتەجێی ولاتی دانمارک، به ئاماده بوون له بنکەی سەرەکی کۆ کردنەوه هاریکاری، له بەستن وئاماده کردنی شتومەکەکان بۆ چەندین رۆژ هاوکاری تەواویان لەگەڵ دڵسۆزانی نیشتمانپەروەری هەر چوار پارچەی کوردستان ئەنجام دا. شایانی باسه کە هاوڕێیان ئه‌بووبه‌کر محمد زاده، ڕەحیم خالێد نژاد، ڕەشید قازی و خالید ڕەواندووست، ئەندامانی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ خیرخوازییه‌ بوون. جێگای ئاماژەیه که ئەو هەڵمەته له رۆژانی داهاتووش دا درێژه ی ده بێ.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 515 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact