. . . .


23 Oct 2014

خۆپێشاندانێکی بەرین لە شاری لینشۆپینگ بۆ پشتیوانی لە خۆراگری کۆبان


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ ـ ١٠ ـ ٢٠١٤ خۆپێشاندانێکی بەرین لە شاری لینشۆپینگ بە بەشداری ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێەتی کوردان و کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ و دەوروبەری بەرێوە چوو.
ئەو خۆپێشاندانە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن شۆڕش بۆکانی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و وتاری دەستەی ئامادەکاری پێشکەش کرا وخۆپێشاندەران لە ناوەندی شار کۆبوونەوە و چەندین کەس لە بەشداربووانی کورد و چەند کەس لە ئەندامانی حیزبە سوئێدی‌یەکانی نیشتەجێ لە شاری لینشۆپینگ وتار و بابەتیان لە سەر خۆراگری شاری کۆبانێ پێشکەش کرد و هەر هەموویان لە وەسفی خۆراگری خەڵکی کورد و پێشمەرگە لە وشەگەلی جوان و بە هەست کەڵکیان وەرگرت و هاوکات تیشکیان خستە سەر سەرەرۆێی و کوشتن و ڕفاندنی خەلافەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) و دواتر خۆپێشاندەران وێرای هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان بە درووشم بە چەند شەقامی شاری لینشۆپینگ دا گەڕان و جارێکی‌تر گەرانەوە مەیدانی شار.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 551 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact