. . . .


18 Oct 2014

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک، لە دەفتەری پارتی کاری ئوسترالیا


ناوەندی هەواڵ- ئوسترالیا: ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 16 ی ئۆکتۆبری 2014 له لایه‌ن سه‌لاح پوورئه‌سه‌د و کامران سۆهرابی له کۆمیته‌ی بریزبێن،ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان سه‌ردانی سیناتۆر کڵیه‌ر مۆر له حیزبی کرێکاری ئوسترالیا کرا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه باس له سه‌ر ئالۆگۆره‌کانی کوردستان و ئێران بوو.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ دا که یه‌ك کاتژمێری خایاند ڕاپۆرتێک له سه‌ر وه‌زعی ئه‌و دواییانه‌ی کوردستان و ناوچه پێشکه‌ش به ناوبراو کرا.
خانمی کڵیه‌ر مۆر وێرای به داخ بوون له وه‌زعی ئالوٴزی ناوچه که و ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که داعش بەرامبەر خه‌ڵکی کوردستانی کردوویەتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که داعش نه‌ک هه‌ر مه‌ترسییه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و بۆ کوردستان به‌لکوو مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ ربۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌كە دا ئاماژه به وه‌زعی مافی مرۆڤ له ئێران کرا و باسی ئه‌و به‌ڵینیانه کرا که ڕوحانی به‌ر له هاتنه سه‌ر کار به خه‌ڵکی ئێرانی دا به‌لام هیچ کامیانی به جێ نه‌گه‌یاندووه، له‌و پێوه‌ندییه‌ دا ئاماژه به په‌رئه‌ساندنی ئیعدام له به‌ندیخانه‌کانی ئێران و گوشار بۆ سه‌ر رۆژنامه‌وانان وکۆنترۆلی ژیانی شه‌خسی خه‌لک و تۆڕه کۆمه‌ڵاییه‌تییه‌کان دوای هاتنە سه‌ر کاری ڕوحانی کرا.
دواین ته‌و‌ه‌ری دانیشتنه‌که باسی شه‌ری کۆبانی و به‌ربه‌ره‌کانی کچ و کوره‌كانی ڕۆژئاوای کوردستان بوو که به‌‌لای خانمی کلێه مۆر‌ه‌وه زۆر گرینگ بوو.
خانمی کلێه مۆر سپاسی قاره‌مانه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی شه‌رڤانانی کوردی کرد له کوبانی و هه‌روه‌ها له سه‌ر داعش و کۆماری ئیسلامی گوتی: جیاوازی نێوان کۆماری ئیسلامی و داعش له‌وه ‌دایه که کۆماری ئیسلامی ئیران داعشێکی ڕه‌سمیه به‌ڵام داعش ره‌سمی نییه و گروپێکی ترۆریستیه‌. ناوبراو گوتی که جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی لەگه‌ڵ ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که داعش ده‌یکات هیچ جیاوزییه‌که‌ی نییه‌.
له کۆتای دا ناوبراو قه‌ولی دا که له سه‌ردانی خۆی دا بۆ کانبێرا و بۆ سه‌رۆکایه‌تی حیزبه‌كه‌یان له‌وێ په‌یامه‌کانی ئێمه به بێل شۆرتن به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبی کرێکار بگه‌یه‌نێ .
hdk-liboar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6662 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact