. . . .


12 Oct 2014

خۆپیشاندانی کوردانی شاری سوانزی ویڵس،ی بریتانیا، بۆ پشتگیری کۆبانێ


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە دەسپێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری سوانزی (وێڵس) و بە پشتگیری و بەشداری چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و ڕەوەندی کورد لەو شارە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤ی زایینی، خۆ پیشاندانێک بۆ پشتگیری لە خۆرئاوای کوردستان و شاری کۆبانێ بەڕێوە چوو. لە خۆپیشاندانە دا دەیان درۆشم و شیعار دژ بە تاقمی تێرۆریستی داعش گوترانەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە زووترین کات بە هانای خەڵکی کۆبانییەوە بچن و ڕێگە نەدەن کە ئەو شارە بکەوێتە دەستی ئەو تاقمە تێرۆریستە، چونکا داگیرکرانی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی و سیاسی کە قەرەبوو کردنەوەی ئاستەم دەبێ.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 547 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact