. . . .


12 Oct 2014

خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی سویس لە بەردەم باڵویزخانەی ئەمریکا، ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: لەسەر بانگهێشتنی کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی پشتیوانی کۆبانی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ئۆکتۆبر
به بەشداری كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان و چەندین کەسی ئێرانی بۆ پشتیوانی کۆبانی خۆپیشاندانێک لە بەر دەرگای باڵوێزخانە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
ئەو خۆپیشاندانە کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایان باشدارانەوە دەستی پێکرد. پاشان داواکارینامەی خۆپیشاندەران بە زمانەکانی ئینگلیسی و ئەڵمانی، فەڕانسی، کوردی و فارسی خوێندرایەوە.
شایانی باسە دەقی ئەم داخوازی نامەیە بە زمانی ئاڵمانی لەناو خەڵک و هەواڵنێرە سوئیسیەکاندا بڵاو کرایەوە وهاوکات ئەو داخوازی نامەیە درایە دەستی کاربەدەستانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سوئیس.
لەو داواکاریەی خۆپیشاندەراندا سەرڕای ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەلگەی نێودەولەتی بۆ کێشەی کورد بە گشتی و کۆبانی بەتایبەتی چەندین داواکاری ڕەواشیان بۆ پشتیوانی لە کۆبانی تێدا بەرەوڕوی ناوندە نێونەتەوەیەکان بەتایبەتی ئیدارەی ئەمریکا کرابوون.
شایانی باسە سەرەڕای هەڵگرتنی چەندین دروشم و تراکت و وێنە و دەیان ئاڵای کوردستان لە لایان خۆپیشاندەرانەوە چەندین دروشم بە پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی و هاوپەیمانەکانی گووترانەوە.
هەروەها پارچە هۆنراوەیەک لە لایان زاهید شاعیری کە بۆ کۆبانی هۆنرابووەوە خوێندرایەوە.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوئیس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 661 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact