. . . .


12 Oct 2014

به‌شداری به‌رچاوی ئه‌ندامانی ح د ک، له‌ خۆپێشاندانی پشتگیری له‌


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: له‌ درێژه‌ی ئه‌و چالاکی و خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وانه‌ی که‌ کوردستانیان بۆ پشتگیری له‌ خه‌ڵکی کۆبانێ و پڕۆتستۆکردنی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کوردستان به‌ گشتی و رۆژئاوای کوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌ستیان پێکردووه‌، رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکەوتی11ی ئۆکتۆبه‌ر، کوردستانیانی دانیشتووی شاری تڕۆندهایمی وڵاتی نۆڕوێژ، به‌ یارمه‌تی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی نۆڕوێژی دۆستی کورد، خۆپێشاندانێکی گه‌وره‌یان وه‌ڕێخست و تێیدا جگه‌ له‌ کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، چه‌ند حیزب و لایه‌نی نۆڕوێژی و خه‌ڵکێکی زۆری غه‌یره‌ کوردی دیکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهان به‌شدار بوون و ده‌نگی خۆیان خسته‌ پاڵ ده‌نگی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کوبانێ و هاوده‌ردی و پشتگیری خۆیان دووپات کرده‌وه‌.
هاوکات وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و پیلان و هێرشانه‌ بۆسه‌ر کوردستان، داوایان له‌ کۆمەڵگەی مرۆڤایه‌تی کرد که‌ ئاوڕ له‌ کێشه‌ی کورد و کۆبانی بده‌نه‌وه‌ و پشتگیرییه‌کانیان کرده‌یی بکه‌ن. ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری تڕۆندهایم، ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو و زۆر چالاکانه‌ به‌شداری ئه‌م خۆپێشاندانه‌یان کرد و جارێکی دیکه‌ش پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بۆ خه‌ڵکی کۆبانێ دووپات کردەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 733 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact