. . . .


6 Oct 2014

لە وڵاتی سوئیس بە شكۆوە یادی شەهید هەژار قاسمی کرایەوە


ناوەندی هەواڵ- سویس: لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئیس، بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەر و بەرپرسانی حیزب ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەو وڵآتە، ڕۆژی ۵ی ئۆکتۆبری ۲٠۱٤ یادی دواین شەهیدی ناو سەنگەری بەرەڤانی ڕۆژهەڵآتی کوردستان، شەهید هەژار قاسی کرایەوە.

ئەم یادەوریە کە لە شاری برن پایتەختی وڵاتی سوئیس بەڕێوەچوو دوای پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕقیب و دەقەیەک بە بێدەنگی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بە گشتی و شەهیدانی مەیدانەکانی بەرڤانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵات، باشور و ڕۆژئاوی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە چوو:

سەرەتا پەیامی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەی بەوەجی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەژار قاسمی لە لایان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی سوئیس حدک پێشکەش کرا، لەم پەیامەدا سەرڕای بەخێرهێنانین بەشدارانی یادەوەریەکە هەلوومەرجی ئێستای حیزب و ڕۆژهەڵاتی کوردستان شیکرایەوە.
لە پەیامەکەی کۆمیتەی سوئیسی حیزبدا هاتبوو:

ئەگەر کەسنێک، یان لایەنێک، پێیان وابێت بوونی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب زیاتر و ڕاستەوخۆتر لە ناو ڕۆژهەڵاتی کودستان کاتی نیە و نەگوونجاوە… پێویستە سەرنج بدەنە ئەم ڕاستیانە:
سەرەڕائ ئەوەی لە دووپارجەی نیشتیمانەکەمان شەڕی قایم و تاقەت بڕ هەیە لەبەرامبەر تێرۆریستان و دووژمنانی بەشەریەت، بە باوەڕی حیزبی دێموکرات یەکێک لە سەرەکی ترین و تەنانەت دایکی ئەم گرووپ و تاقم و دەوڵەتە تێرۆریستانە، کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ناکرێ، لەم هەلوومەرجەدا گەل و نەتەوەیەک ماکە و ڕیشەی دووژمنەکەی لەبیر بکات و تەنانەت دۆستایەتی بکات بەڵام گرنگی لە بەربەرەکانیدا تەنیا بدات بە لق وپۆپەکانی.
ئێستا کە گەورەترین قەیرانی جهان بەگشتی و نەتەوەکەمان بەتایبەتی، ئیسلامی سیاسی و تێرۆریستە دەبێ بچینەوە ئەو سەردەمەی خومەینی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بوو کە وشەی جهادی هێنایە ناو ئەدەبیاتی سیاسی و کردی بە چەکی بەربەرەکانی لەگەڵ هەموو بیرووبۆچوون ودیاردەیەکی بەشەردۆست و دێموکراتیخوازەکانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی. ئەویش بە بریارەکەی کە ڕاگەیاندنی جهاد بوو بەدژی نەتەوەی کورد.

پاشان بەڕێز عەزیز ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتەی حدک، وتاریکی لەم بابەتە پێشکەش کرد و لە بەشێک لە وتەکانی دا پڕژایە سەر سیاسەتی دەستێوەردان و پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پاشان لە لایان نەشمیل بەروەندیەوە پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرا.
پەیامی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایان کاک خالید حوسێن زادە نوێنەری کۆمەڵە لەدەرەوەی وڵات پێشکەش کرا.
لە پەیامەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا سەرڕای ئەوەی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ بنەماڵەی شەهید هەژار و حیزبی دێموکراتی کوردستان نیشاندرابوو، دەست خۆشی و هیوای سەرکەوتنی بۆ چالاکیەکانی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات تێدابوو، یەکگرتوی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیشی لەم قۆناغەدا بەگرنگ دەزانی.
لە لایان بەرپرسی ڕیکخستنی پارتی دێموکراتی کوردستان کاک عادڵ بەرپرسی پارتی لقی سوئیس بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بە پێز پێشکەش کرا.
هەروەها لە ناوئاخنی ئەم یادەوەرێەدا کاک کەماڵ ماملێ شاعیر و هوونەرمەند بە چەند پارچە هۆنراوە و مووزیک بەشداری کرد.
هەریەک لە پەروین شەکووری و زاهید شاعیری بە پارچە هۆنراوەیەک بەشداری ئەم یادەوەریەیان کرد.

کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 642 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact