. . . .


6 Oct 2014

بەرێوەچونی کۆرێکی پرسەو سەرەخۆشی له ولاتی دانمارک بو رێز گرتن له شە?


ناوەندی هەوال- دانمارک: رۆژی یەک شەممه رێکەوتی ٥ی ئوکتٶبری ٢٠١٤ کۆرێکی پرسه و سەره خۆشی بۆ رێزگرتن له نوێترین شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستان له لایەن کۆمیته حیزبی دیموکراتی کوردستان له دانمارک و خزم و کەسانی شه هیدی سوورخه ڵات هەژار قاسمی پێک هات. کۆرەکه کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ به بەخێر هێنانی میوانان له لایه ن کاک ڕەشید قازی ئەندامی کۆمیتەی حدک و به سروودی ئەی شەهیدان و خولەکێک بێده نگی بٶ رێزگرتن له یاد و روحی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب له لایەن کاک ڕەحیم خالید نژاد ئەندامی کۆمیتەوه خوێندرایەوه، که تێیدا باس له گەورەیی و شکۆ و مەقامی شەهید و رۆلی گرنگی شەهید له هاندان و سوورتر کردنی رێبه ری و کادر و ئەندامانی حیزب و گەلی کورد له خەبات و تێکۆشان بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانیان که ڕزگاری گەل و سەربەخۆیی کوردستانه کرابوو.
پاشان پارچه شیعرێک به نێوی (بۆ هەژاری شه هید ) خوێندرایەوه له درێژەی رێوڕەسمەکه دا که ژمارەیەکی زۆر بەر چاو له ئەندامانی حێزب و بنەماڵه کانیان و حیزب ولایەنه سیاسیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانی تێدا به شدار بوون پارچە پەخشانێک له لایه ن کاک ئەحمەد ڕەحمانی،یەوه خوێندرایه و پاشان کاک ناسر پیرانی پێشمەرگه و تێکۆشەری دێرینی حیزب له لایەن بنەماڵەی شەهیدەوه وتارێکی پێشکەش کرد له وتارەکه دا گرینگی و پێویستی خەباتی چەکداری و تێکٶشان له نێوخٶی وڵاتدا ئاماژەی پێکرا، له درێژه دا له لایەن کاک هیوای زەبیحی ئه ندام کادر و پێشمەرگەی دێرین، چەند وشەیەکی له بارەی گرێنگی چونەوه ناو کۆمەڵانی خەڵک و خەبات له نێوخۆی ولاتدا پێشکەش کرد. ئینجا وتارێک له لایەن کاک موسا ڕەشید لێپرسراوی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان له ولاتی دانمارک بۆ سەرەخٶشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهید و حیزب پێشکەش کرد. نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتارەکەیدا وێرای دەربڕینی هاودەردی، رایگەیاند که شەهید هەژار و شەهیدانی حیزب به شەهیدی خۆیان دەزانن و هیچ جیاوازێک له نێوان شەهیدانی کوردستان دانانێن و جەختی له پێویستی یەکریزی گەلی کورد له بەرامبه ر دوژمنان کردەوه. پاشان پەیامی پرسه و سەره خۆشی کۆمیتەی یەکیەتی نیشتمانی له ولاتی دانمارک له لایەن کاک هیمداد عەوێز، بەرپرسی ئەو کۆمیتەیه پێشکەش کرا. له درێژەی کۆڕەکه دا پارچه شیعرێکی شاعیری پایەبەرز شێرکۆ بێ کەس به نێوی له شەوێکدا، له لایەن خالید ڕەواندووست بۆ ئاماده بووان خوێندرایەوه. بروسکەی سەرەخۆشی کۆمەڵەی شۆرشگێری کوردستان پێشکەش کرا.
کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ کۆڕەکه به سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕە قیب کۆتایی پێ هات
کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 845 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact