. . . .


6 Oct 2014

بەڕێوه چوونی خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی له خەڵکی کۆبانێ له کۆپنهاک،ی پ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی هەینی رێکەوتی 3ی ئۆکتوبری ٢٠١٤له لایەن فدراسیۆنی کۆمەڵه ی کوردانی دانمارک ئینسیاتیف و به هاوکاری کۆمەڵەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک به بەشداری کوردان و حیزب و لایەنه سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، جێگیر لە وڵاتی دانمارک، به مەبەستی مەحکوم کردنی هێرشی درندانەی چەکداره خوێنخۆرەکانی دەوڵەتی ئێسلامی عیراق و شام (داعش)وپشتیوانی له خەلکی کۆبانێ بەرێوه چوو. شاندێکی کومیته‌ی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له به‌رێزان ڕەحیم خالید نژاد و ڕەشید قازی و خالید رەواندوست ئه‌ندامانی کومیته‌ و به هاورێیه‌تی رادەیەکی بەرچاو له ئەندامانی حیزب بەشداری خۆ پێشاندانەکه بوون. ئەو خۆپێشاندانه که له بەر دەرگای پارلمانی دانمارک بەرێوه چوو، سەرەتا به خولەکیک بێدەنگی بۆ رێز گرتن له شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان وسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
سەرەتا پەیامی ئینسیاتیف و کۆمەڵەی کوردانی رۆژئاوا به زمانی کوردی و دانمارکی خۆێندراوه پاشان خاتوو ئۆزلەم چیچەک ژنه پارلمانتاری کورد به زمانی دانمارکی وتارێکی له سەر بارودۆخی ناوچەکە به گشتی وخۆرئاوای کوردستان به تایبەتی و هەرەشەکانی داعش و هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا و پێویستی یەکڕیزی گەلی کورد و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی پێشکەشی ئاماده بووان کرد. پاش وتارەکەی خاتوو ئۆزلەم، بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ پشتیوانی له خەڵکی کۆبانێ و ده وروبەری له لایەن خالید ڕەواندوست، ئەندامی کۆمیتەی حیزب له دانمارک خوێندرایەوه. لەو بەیاننامەیە دا‌ هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ سەر خاکی کوردستان و گه مارۆی کۆبانێ و خۆرئاوای کوردستان به تووندی مه حکوم کرا بوو. هەروەها هاوخەمی و هاوپەیوەندی سەرکردایەتی وکادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئاڕاستەی خەڵکی ڕۆژئاوا کرا بوو.
له درێژەی بەرنامەی کاری خۆپیشاندانەکە دا په یامی بەشێک له حیزب و لایەنە سیاسیەکانی دیکەش خوێندراوه و خوپێشاندانەکه له سەعات ٥ی پاش نیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 459 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact