. . . .


1 Oct 2014

ئاگادار کردنی حیزب و رێکخراوە نۆروێژییەکان لە مەڕ دوایین ئاڵ و گۆرەک?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە (٣٠ی سێپتامبر و ١ی ئۆکتۆبر) بە بۆنەی زنجیرە چالاکییەکانی سیاسی و نیزامی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پاڵپشتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاورێ ناسر قادرپوور بەرپرسی بەشی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ هێزە نۆروێژییەکان، لە رێگای جۆراوجۆری وەک دانیشتن و چاوپێکەوتن، تەلەفون و ناردنی نامە، پەیوەندی کردووە بە حیزبەکان و رێکخراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە نۆروێژ و دوایین ئاڵ و گۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەگەڵ باس کردوون. بە تایبەتی ئەو تێکهەڵچوونانەی کە لە نیوان پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دەست وپێوەندەکانی نیزامی رێژیمی ئیسلامی ئێران روویانداوە کە تێیدا ژمارەیەک پاسدار کوژراون و بەداخەوە پیشمەرگەیەکی حدک بە ناوی هەژار قاسمی شەهید بووە. بەو بۆنەوە داوا لەو حیزب و ریکخراوانە کراوە کە کردەوە دژی مرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم بکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی رەوای گەلی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دەرببڕن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 686 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact