. . . .


30 Sep 2014

بەشداری نوێنەرانی کومیتەی حدک لە کۆنفڕانسی سالانەی کۆنگرەی نەتەو?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژانی ٢٧ و ٢٧ی مانگی سێپتامبر، کۆنفڕانسی سالانەی کۆنگرەی نەتەوەی کورد- ئەمریکا، Kurdish national congress، بۆ نۆژەنکردەوەی ئەو ڕێکخراوە، کە نوێنەرایەتی چین و توێژەکانی گەلی کورد لە ئەمریکا دەکات بەڕێوەچوو.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، هاوڕێینی کەماڵ باڵنوور و خەبات ئیبراهیمپوور بەشدارییان کرد. ئەو کۆنفڕانسە کە سالانە بەڕێوە دەچێ بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی کاروچالاکی یەکساڵی رابردوو و داڕشتی سیاسەت و گەڵالەی کاری ساڵی داهاتوو و هەروەها باس لە کۆڕانکاری و رووداوەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ڕۆژی دووهەمی ئەو کۆنفڕانسە دا هاوڕێ کەمال باڵنوور، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا سەرەرای سپاس بۆ ئەو بانگهێشتە، چەند خاڵێکیشی سەبارەت بە بزووتنەوەی رەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و تێکۆشانی حیزبەکانی ئەو بەشە هێنایە بەر باس. بەڕێز باڵنوور باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە رەوشی خراپی گەلەکەمان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و هەروەها گرینگی دان بە یەکگرتوویی ڕیزەکانی گەلەکەمان و ڕێزگرتن لە سەروەری حیزب و ڕێکخراوی پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی هێنایە زمان.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو وتارەی هاوڕی کەمال باڵنوور پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
kongrey-neteweyy.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 559 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact