. . . .


25 Sep 2014

بەشداری وڤدێکی کۆمیتەی سوئیس حدک لە سمینارێکی سیاسی حیزبی سوسیالیستی


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی ۲٤ی سپتامبری ۲٠۱٤ حیزبی سوسیالیستی سوئیس سمینارێکی سیاسی بۆ مەلا بەختیار ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی لە شاری زووریخ ڕێک خست.
ئەم سمینارە بە مەبەستی هێنانە بەر باسی کێشە جهانیەکانی پەیوەندی دار بە دەوڵەتی ئیسلامی بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پێک هاتبوو.
لەم سمینارەدا ڕێزدار مەلا بەختیار باسێکی پووختی لەسەر جۆنیەتی سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی کرد و ئەم خاڵە ڕەشەی بە کێشەیەکی گەورەی ئەمنی جهانی زانی کە لە هەموو دنیا زیاتر بەرۆکی کوردستانی گرتووە.
هەرەها باسیان لەسەر چۆنیەتی بەربەرەکانی کوردستانیان کرد لەبەرانبەر ئەم هەڕەشە جهانیە، لەبەشێکی لە قسەکنیاندا ئامژەی بە ئەوەکرد کە هەموو هێزو لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەگژ ئەم دەوڵەتە تررۆریستەدا چوونەوە.
لە بەشێکی کەی قسەکانی دا ئاماژەیان بە هۆی بەشداری دەوڵەتە جهانیەکاندا کرد و ڕوونی کردەوە کە ئەوان هیچ لەبەر خۆشەویستی گرنگی نەتەوەی کورد نییە کە هاوکاری شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن بەڵکوو ئەوە دڵنیان کە ئەم گرووپە تررۆریستە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەوانیش. و ئامژەیان بە مێژوی ڕابردوو چەندین کارەساتی وەک ئەنفال و کیمابارانی کوردان کرد کە لەم کاتانەدا کەس دەنگی لێنەدەهات و لە ئاست نەتەوەی کورد چاویان دەنووقاند.
هەروەها لە وتەکانی بەڕێز مەلابەختیاردا گازەندە لە دەوڵەت و حیزبەکانی سوئیس و کۆنگرەی ئەنتەرناسیونالسوسیالیست کرا کە تەنانەت بە بەیانامەیەکیش پشتیوانیان لەم شەڕە ڕەوایەیە گەلی کورد نەکرد.
دوای وتەکانی بەڕێز مەلابەختیار نۆبە هاتە سەر بەشداری بەشداربوان و ئەوانیش بە پرسیار و بۆچوونەکانیان سمیناری ئاماژە پێکراویان دەوڵەمەندتر کرد.

شایانی باسە بۆ سمینارە کە چەندین کەسایەتی سیاسی جهانی و سوئیسی بانگ هێشتکرابوون، وەڤدێکی کۆمیتەی سوئیسی حدک ش پێکهاتوو لە بەڕێزان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب ، مەلا عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی حیزب لە سوئس و ڕەشید ئیسماعیلی بەرپرسی کانتۆنی ئارگاوی حیزب لەسەر بانگهێشتنی فەرمی حیزبی سوسیالیستی سوئیس بەشداری ئەم سمینارەیانکرد.

جێگای ئامژەیە لە لێواری ئەم سمینارەدا بەرپرسانی حیزب چاویان بە بەڕێز مەلابەختیار کەوت و چەند باسێکی پیوەندیدار بە هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانیان کرد.

ناوندی هەواڵ کۆمیتەی سوئیس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 647 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact