. . . .


24 Sep 2014

دیدارو چاوپێکەتنەکانی هەیئەتی نوێنەرایەتی ح د ک لە کۆنفرانسی ساڵان


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لەدرێژەی بەشداری چالاکیەکانی هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب دیموکراتی کوردستان لە کۆنفڕانسی لیبەرپارتی چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەیئەتی نوێنەرایەتی وڵاتان، حیزب و لایەنەکانی بەشدار پێکهێنرا.
لەو دیدار و چاوپێکەوتنانە دا دەکرێ ئاماژە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ:
- خاتوو ئەندرێن وینتەر سکرتێری نێونەتەوەی سۆسیال دێموکراتی سوئید
- خاتوو مارا لافابێر جێگری سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستەکانی ئەوروپا
- کریستیان کانتۆر کۆنسولی بەشی سیاسی لە سەفارەتی ئیسرائیل
- خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان
- دوکتور ئرنیست ستیتەر سکرتیری گشتی یەکیەتی پشکەوتن خوازی سۆسیالیستProgressive Alliance
- خاتوو ماگس میرفی بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی نێوخۆی ئیرلەند
- بەرێز کۆنستاتان واینۆف رێکخەری کاروباری یەکیەتی پێشکەوتن خوازی سۆسیالیستProgressive Alliance
- بەرێز حەسەن ئەحمەد بۆکاری سەرۆکی حیزبی خەلکی پاکستان
- بەرێز دیوید لومارکیاند لێپرسراوی پیوەندیەکانی ناو خۆی لە هەرێمەکانی جێرزی
- خاتوو جولیا مۆری لێپرسراوی نێوسینگەی هەرێمەکانی جێرزی
- یۆ ئۆسۆمی بەرپرسی بەشی دیپلوماسی لە سەفارەتی ژاپن لە لەندەن
- خاتوو ماری ئابی وێست مشاوری نێونەتەوەی لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی نوروێژ AP
- بەرێز کریستیان کانتۆر راوێژکاری کاروباری سیاسی لە سەفارەتی ئیسرائیل
- بەرێز کۆنستانتین کۆتزیاس لە کۆمپانی بەنێوبانگی بلوم بەرگەر
هەروەها سەرجەم حیزب و رێکخراو لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لەم کۆنفرانسەو هەیئەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبریتانیا
لەو دیدارو چاوپێکەوتنانەدا تەوەری سەرەکی باسەکان، ڕەوشی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها داعش و کۆماری ئیسلامی و ئایدولۆژیی ئەو دوو لایەنە، هەروەها کردەوە دژی مرۆڤانەکانیان لە کوردستان دا پێک دێنا. هەیئەتی حیزبی بۆ زیاتر لە قاودانی سیاسەتی داعش ئاسای ڕژیمی تاران، باسی لە کارو کردەوەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران سالانی دەیەی هەشتا کرد، کە بە داخەوە ئەو کات بە هۆی نەبوونی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و میدیای ئازاد و بەتایبەت ئینترنێت، هیچ کەس ئاگای لەهەلسوکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی درحەق بەگەلی کورد نەبوو. هیچیان نەدیت بەڵام ئیستاش ئێمە زۆر دێکۆمێنت و وێنەمان لە ڕووداو و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی هەن کە لەگەڵ هەلسوکەوتەکانی داعش هیچ جیاوازیەکیان نیە. هەروەها لەسەر پێشلکاریەکانی مافی مرۆف و نەخش و رۆلی حیزبی دێموکرات لە خەباتی رزگاریخوزانەی گەلی کورد لەسەرجەم دیدارو چاوپێکەوتنەکاندا باسی سەرەکی قسەو لێداوانەکان بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەم کۆنفرانسە دا هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێك هاتوو لەبەرێزان کاک مستەفای شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی حیزب لەدەرەوەی وڵات، بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزب لەبریتانیا، قادر جەسیمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە لەندەن و ئامینە شاداب ئەندامی حیزب بەشداری کۆبونەوەی دوو رۆژەی نێونەتەوەی لیبەر پارتی بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 636 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact