. . . .


24 Sep 2014

بەشداری هەیئەتی نوێنەرایەتی ح د ک لە پانێلەکانی کۆنفرانسی لیبەرپا??


کاتژمێر چوار بۆ پێنچ و نیوی ڕۆژی شێشەممە رێکەوتی ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٤پانێلێک بۆ بەشی پرسیار وەڵام بۆ بەشداربووانی بەشی نێونەتەوەی کۆنفڕانسی لیبەر پارتی ڕیکخرا.
لەو بەشەی پانێلەکەدا کە لەلایەن هەریەك لەبەرێزان:
داگلاس ئەلکساندر ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە دەسەڵاتی سێبەر، جێم مۆرفی وەزیری پەرەپێدان و گەشە لە سێبەر، فیرنۆن کۆکەر وەزیری بەرگری لە سێبەر، خاتوو بارۆنێس مۆرگەن لە کۆمیتەی لۆردان بۆ بەشی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بەرێوەبەری پانێلەکە بوون.
سەرەتا لەلایەن بەرێز داگلاس ئەلکساند ئەندامی پارلمان و وەزیری سێبەر لیبەر پارتی سوپاسی خەڵکی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتیوانی و بەدەنگەوە هاتنی ئەو ئاوارانە و هەروەها ووتی کە بەزوویی دانیشتنێک لە نێوان بریتانیا و ئەمریکا دەکرێت لەپیوەندی لەگەل ئەو کێشانە و دۆزینەوەی رێگا چارەی بە پەلە بۆیان.
لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەت و بۆچونەکانی لیبەر پارتی و هەروەها سیاسەتەکانی بەنیسبەت جیهان و هەروەها کێشەی سەرەکی ئیستای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت ئدەو کێشە و گرفتانەی کە دوای هتنە مەیدانی تاقمی داعش و پێشگیری بە پەلە لەو تاقمە بەشێکی تری باسەکانی پانێڵەکە بوون.
کێشەی کورد بەشێکی دیکە باسەکانی ئەو پانێلەی پێک دەهێنا. لەو پەیوەندییە دا پانێلگێران وتیان: ئێمە ئاگاداری کێشەکانی کوردین، هەر بۆیە بە بایەخەوە دەڕوانینە ئەو گرفتە، کە لە ئێستا دا بووەتە گرێ کوێرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. هەموو ئەو کیشانەی کە ئیستا بلاو دەبنەوە کێشەی سەرەکین لەسەر کورد و خۆشبەختانە میدیا توانی کورد زیاتر بەدونیا دەرەوە بناسێنێت و کێشەکان زەقتر بکاتەوە.
لەبەشی پرسیار وەلام دا بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا لەسەر کێشەکانی کورد و ڕووداوەکانی کوردستان و ئاوارەکان و ژنان و کچانی یەزیدی و هەنگاو و هەلوێستی خێرای بریتانیا لە گەلی کورد قسەی کرد و سپاسی گەلی کورد و حکومەتی هەریـی کوردستانی گەیاندە دۆستە بریتانیەکان.
بەرێز کاک مستەفا شەڵماشی لەم بەشە دا ئیشارەی بە دۆخی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و ڕخنەی لە بێ مەیلی و گوێ نەدانی دنیای دەرەوە بەنیسبەت کێشەکانی کورد لەو بەشەی کوردستان گرت.
بەشی کۆتایی کۆنفرانسی ساڵانەی لیبەر پارتی ئێوارە خوانێک بوو کە تایبەت بوو بە میوانانی بەشدار. لەو ئیوارە خوانەش دا خاتوو هاریت هارمەن ئەندامی پارلمانی بریتانیا و جێگری سەرۆکی لیبەر و وەزیری سێبەر بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و میدیا و وەرزش بەخێرهاتنی میوانانی کرد و داوای لەبەرێز ئید کرد کە ووتەیەک پیش کەشی میوانان بکات
بەرێز ئید لەگەل بەخێرهاتن و سوپاس بۆ بەشداری میوانان و هەروەها لیبەرپارتی و دۆستایەتی و نیزیکی لە یەک یەکی حیزبەکانی دەستە خوشك کردو هیوای دووبارەی خواست کە سالی داهاتوو و لە کۆنفرانسی داهاتوو، لە برایتۆن یەکتر ببینینەوە.
لەو ئێوارە خوانەش دا هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب توانی لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتیە بریتانی و بێگانەکان دا دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و سەبارەت بە کێشەی گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە تابیەت و گەلی کورد بە گشتی ئاگاداری و زانیارییان بداتێ.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 514 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact