. . . .


24 Sep 2014

لە دوایین ڕۆژی کۆنفڕانسی لیبەر پارتی دا، سەرۆکی ئەو پارتە وتارێکی گر?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: وەک ڕەسمێکی باوی کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا، کە دەبێ سەرۆکی پارت وتارێکی پیشکەش بکات، ئەمساڵیش سەرۆکی ئەو حیزبە واتە " ئێد میلێبان" وتارێکی پێشکەشی ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکە کە بەشداری کۆنفڕانسەکەن و هەروەها هەموو میوانەکانی کۆنفرانسەکە کە بریتی بوون لە نوێنەری حیزب و لایەنەکان و باڵوێزی وڵاتانی جیهان کرد. وتاری سەرۆکی پارت گرینگیەکی تەیبەتی خۆی هەیە، چون سەرۆکی پارت لە وتەکانیدا بە کارەکانی ١ ساڵ ڕابردووی پارتەکەیدا دەچێتەوە وە هەروەها بەرنامە وە ستراتیژی پارتەکەی بۆ ساڵ یان ساڵانی داهاتوو دیاری دەکات. وتاری ئەمساڵی سەرۆکی پارتی کارگەر "ئێد میلیباند" گرینکیەکی تایبەتی خۆی هەبوو. گرینگیەکەشی بۆ ٢ هۆی یان ڕوداوی زۆر گرینگ دەگەڕێندریتەوە. یەکەمیان بریتیە لە گشتپرسی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەربەخۆی سکۆتلاند و دوهەمیان هەڵبژاردنی پەڕلەمانی بریتانیا کە ٨ مانگی تر دەست پێدەکات. هەر یەکە لەو ڕووداوانە گرینگیەکی زۆریان بۆ پارتی کارگەر هەیە، بە جۆرێک کە سەرۆکی پارت زۆربەی قسەکانی بۆ ئەو ٢ بابەتەوە گرێ دابوو. یەکەمیان سەربەخۆیی سکۆتلاند، جگە لەوەی کە دەبۆوە هۆی دابەشبوونی بریتانیا وەک وڵاتیکی یەکگرتوو، هاوکات دبووە هۆی ئەوەی کە پارتی کارگەر بەشێکی زۆری ئەندامانی لە دەست بدات، چونکا نزیکەی ٥٠ نوێنەری پاڕلەمانی بریتانیا کە نوێنەرایەتی خەڵکی سکۆتلاند دەکەن، سەر بە پارتی کارگەر بوون. هۆی دوەمیان ئەوەیە کە دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە٤ ساڵ بەسە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی پریتانیادا کە پارتی کارگەر دوای ١٣ ساڵ دەسەڵاتی لە داست دا، هەڵبژاردنی داهاتوو تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە هەم بۆ پارتەکە و هەم بۆ سەرۆکی پارت کە خۆیان لەو قەیرانە دەرباز بکەن و جارێکی تر دەسەڵات بەدەستەوە بگرنەوە. بۆیە زۆر بەی هەر زۆری قسەکانی سەرۆکی پارت بەستنەوەی ئەو دو بابەتە بوو بە سیاسەت و ستراتیژی پارتەکەی و ناساندنیان بە خەڵکی بریتانیا وە وڵآتی بریتانیا.
شایەنی باسە لە وتاری ساڵانەی سەرۆکی پارتی کارگەردا، زۆرتری باسەکان باسی نێوخۆی وە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی بریتانیا دێنە بەر باس. لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەو پارتە دا و بۆ ڕاوێژ لە سەر ئەو بابەتە گرینگە، لە دوای وتەکانی، سەرۆکی پارت بە جیاواز لەگەڵ میوان و نوێنەری حیزبەکاندا کۆبووەوە. لە وتاری ئەمساڵی دا "ئێد میلیباند" سەرەتای قسەکانی بە باس لە هاوڵاتیەکی بریتانیا دەست پێکرد کە بۆ کاری خیرخوازی بە خۆبەخشی جۆتە سوریا بۆ هاوکاری لێ قەماوانی شەڕ و ئێستا لە لایەن داعشەوە بە دیل گیراوە. ئێد میلێباند لە پەیوەندیەدا وتی کە" بە بارمتە گرتنی کەسێکی بێتاوانی خێرخوازی وەک ئالان هێنینگ لە لایەن داعشەوە، هەموو شتێکمان لە بارەی داعش وە ناوەرۆک و سیاسەت و کردەوەی ئەو تاقمەوە بۆ ڕوون دەکاتەوە". ناوبرا لە درێژەی قسەکانی دا وتی کە ئەوە تەنیا خەڵکی بریتانیا نین کە دەکەونە بەر هێرش و پەلاماری بێڕوحمانەی داعش، بەڵکوو هەموو نەتەو وە ئاینە جیاوازەکانن کە لە ژێر خەتەری داعش دان. بۆیە ئێمە هاوکاری هەر کۆڕبەندییەک دەکەین کە بە دژی داعش تێبکۆشی و نەک تەنها هاوکاری سەربازیی بەڵکو هاودەنگی سیاسی، و دیپلۆماسی و ئینسانی دەکەین بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو تاقمە تێرۆریستە توند ڕەوە. ناوبراو وتی: لەو حەفتەیە دا سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و سەرۆکی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵ دەدەن بۆ دروست کرنی هاودەنگیەکەی نێودەوڵەتی بە دژی داعش وە ئەوەی کە ماوەتەوە ئێستا ڕۆڵ و وە نەخشی نەتەوە یەکگرتوەکانە لە بەڕێوە بردنی هەنگاوەکانی داهاتودا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 651 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact