. . . .


24 Sep 2014

ڕۆژی دووهەمی کۆنفرانسی لیبەر پارتی بریتانیا و بەشداری هەیئەتی نوێن?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سمینارێکی لەژێر ناوی "کوردستان و عێراق و داهاتوو"، لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسی ساڵانەی لیبەر پارتی دا بۆ ئامادە بووانی ئەو کۆنفڕانسە کە بریتی بوون لە دەیان کەسایەتی سیاسی بریتانی و کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی جیهان و نوێنەر و حیزب و ڕێکخراوە میوانەکان پێک هێنا.
ئەم پانێلە کاتژمێری ١ی بۆ ٢ی پاشنیوەرۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٤ لەیەکێک لەسالۆنەکان کۆنفرانسەکەدا ڕێکخست. لەو پانێلە دا کە هەریەکە لە بەڕێزان بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئین لوکوس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی رۆژهەڵاتی نێوەراست و ئەفریقا لەوەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، مایك گەیپس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و هەروەها ئەندام لە بەشی وەزارەتی دەرەوە، دیف ئەندرسۆن ئەندامی پارلمانی بریتانیا و سکرتێری گروپی کاری پارلەمانتارانی بریتانیا بۆ کوردستان، ویلیام مۆریس لە بەشی لە بناخەی سەدەی داهاتوو و بەرێز گاری کێنت بەرپرسی گروپی کاری پارلمانتارانی- بریتانیا بۆ کوردستان بەشدار بوون، باس و خواسێکی یەکجار گرینگ بۆ وەدەست هێنانی هەرچی زیاتری پشتیوانی بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان و هاوکات کۆکردنەوەی هاریکاری بۆ ئاوارەکانی کوردستان کە زیاترن لە یەک میلیون چوار سەد هەزار کەسن ورووژێندرا. چەندین کەس لە پانێل گێڕەکان، ئاماژەیەکی وردیان دا بە رەوشی نالەباری ئاوارەکان و یەکێک لەو بەڕیزانە ووتی: بیهێننە بەرچاوی خۆتان، ئەوە ئاوارانە روویان لە سکۆتلەند بکردایە چی رووی دەداو چ پالەپەستۆیەک دەکەوتە سەر ئەو وڵاتە؟ جا بۆیە پێراگەیشتن و پشتیوانی نێونەتەوەی لەگەلی کورد لە کوردستانی باشوور و باکوور و هەروەها بەهێزکردن و پر چەك کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دژی تیرۆریستان دەبێتە گەرەنتەییەکی بەهێز بۆ دابین کردنی داهاتوویەکی ئاسوودە بۆ ئەو گەلە و ڕێشە کێش کردنی تێرۆر و توقاندن لە ناوچەکە دا. ڕفاندنی بە کۆمەڵی ژنانی و کچانی ئیزیدی و فرۆشتن و مامەڵە پێوە کردنیان و دەستدرێژی و بێ ڕێزی بەرامبەر بەو پێکهاتە گرینگەی گەلەکەمان و گشت ئەو پێشێلکاریانەی دژ بە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن تیرۆریستان ئەنجام دراون و هەروەها دارشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ پێڕاگەشتن بەو ژن و کچانەی کە لەدەست داعش هەڵاتوون و بە هۆی ئەو کارساتەوە کە بە سەریان هاتووە لەهەموو بارێکەوە لەژێر فشاری رووحی دان بۆ پەنا دان و جێ کردنەوەیان و پێ راگەیشتنیان لە وڵاتانی ئەوروپایی تەوەرێکی تری باسەکان بوون.
پانێل گێرەکان ستایشی لە رۆل و لەخۆبردوویی پێشـمەرگە کوردستانیان کردو ووتیان کە هەمووان دەبێ دەرسی خۆڕاگری و فیداکاری لەوان فێر بین. لە پیوەندیە دا پێشنیار کرا کە لەبەرژەوەندی نەتەوەکانی عێراق دایە کە عێراق بکرێتە سێ بەش. لەپیوەندی لەگەل تورکیە و خۆبواردنی ئەو وڵاتە لە شەر دژی داعش و هەروەها ئازاد کردنی ٤٩ بارمتەیەی ئەو وڵاتە کە لای تاقمی تێرۆریست داعش بە دیل گیرابوون، باسێکی تیروتەسەل کرا. بەشداران ڕاستەوخۆ ئاماژەیان بەو گومان و دڕدۆنگییە کرد کە لەو پەیوەندییە دا بۆیان هاتووەتە پێش، چونکا تورکیە یەکێکە لە ئەندامانی پەیمانی ناتۆ، هاوکات ئێمە ئەگەر بمانەوێ هەلوێست وەربگرین دژی ترکیە، پێویستیمان بە بەلگەی تەواو هەیە. سەبارەت بە پ ک ک، باس لەوە کرا کە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە و پێویستە کە ئەو حیزبە لە لیستی تێرۆر دەربهێندرێت.
لەبەشێکی تری باسەکاندا باسی پشتیوانی هەرچی زیاتری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراو و ووترا کە پێویستە پشتیوانی جیدی و فەوری بکرێت لە حکومەتی هەرێم.
سەرجەمی باسەکان و پانێڵ گێران پێیان وابوو کە پێشمەرگە و کوردستان وەك سەنگەری تێکۆشان دژی تێرۆریستانی لێهاتووەوە، بۆیە پێویستە ئەو گەلە پشتگیری تەواوی لێ بکرێت. هێرشی داعش و بەفراوان بوونی دەسەڵاتیان لە عێرا ق و سوریە کێشەیەکی جیدیە و ئەگەر پێشی پێ نەگیرێت و ئەو تیرۆریستانە لەنێو نەچن، دەبنە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و هێوری ناوچەکە و هەموو جیهان. لەپیوەندی لەگەل دواین زانیاریەکانی لەسەر داعش باس لەوە کرا کە دوێنی لە رۆژئاوای کوردستان لە کلۆرین گاز کەلکیان وەرگرتوە بۆ قەتل و عام گەلی کورد و هەروەها باسی ئاوارەکان کرا کە هەر ئیستا زیاتر لە ٦٦ هەزار پەنابەر روویان لە باکوور کردوەو پێش بینی دەکرێت کە ئەو ژمارە هەر بەرەو زیادبوون بچێت.
عێراق و بەشداری کورد لە حکومەتی عبادی تەوەرێکی تری باس و لێکدانەوەکان بوون و کە لەوپیوەندیەش دا دەستی خۆشی لە سەرکرایەتی کورد کرا بۆ بەشدار بوونیان لە حکومەتی تازەو هەروەها لەهەمان کاتیش دا باسی ئەوە کرا کە هەموو داخوازیەکانی کورد روون و ئاشکران و پێویستە هەر وەک لە سەرەتای پێك هاتنی حکومەت باسی لێکراوە وماوەیەکی زەمانی بۆ دیاری کراوە دەبێ حکومەتی عێراق پەلە بکات لەجێبەجێ کردنی ویستەکانی گەلی کورد لەباشووری کوردستان، ئەگینا ئەو کات کورد لەسەر چارەنوسی خۆی بریار دەدات.
بەشێکی تری سمینارەکە بۆ پرسیار و وەڵام تەرخان کرابوو کە بەرپرسی هەیئەتی بەشدار بوو بەرێز کاک مستەفا شلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی لە جوابی بەرێز ویلیام مۆریس کە پێ وابوو دەبوو ئێرانیش یەکێك لەو وڵاتانەی ئیتلاف بایە دژی داعش، وتی: ئەو رژیمەی کە ئێوە پێتان وایە دەبوو لەگەڵ ئەو ئیتلافە بوایە، لەگەل داعش هیچ جیاوازیەکی نیە و ئەو رژیمە بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو لە رۆژهەلاتی کوردستان، زیندانەکانی لە چالاکی سیاسی ئاخنیوە و رۆژ نیە زیندانیانی سیاسی ئیعدام نەکا، سەرکوت و کوشتار و قەڵاچۆی گەلی کورد سەرەتا لە ئێرانەوە دەستی پێکرد و ئیستاش تاقمی تێرۆریستی داعش درێژەی پێدەدەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە خواردن و خواردنەوە پێشوازی لە میوانەکان کرا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 644 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact