. . . .


22 Sep 2014

دیداری هەیئەتی نوێنەرایەتی لایەنە کوردییەکانی بەشدار لە کۆنفڕانس


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا، لە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکرد، کاتژمێری ٦ی پاشنیوەرۆی ٢٢ی سپتامبری ٢٠١٤ بەهەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردی بەشدار لەو کۆنفرانسە دا، چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ بەرێز ئین لوکوس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەلاتی نێوەراست و ئەفریقا لەوەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و هەروەها گاری کێنت بەرپرسی گروپی ئەندامانی پارلمان بۆ کاروباری کوردستان لە پارلمان پێك هێنا.
لەم کۆبونەوەیەدا سەرەتا بەرێز ئین لوکوس باسێکی تێروتەسەلی لەسەر سەردانی بۆ کوردستان و دیدار لە کەمپ و قوتابخانەکانی کوردستان کە ئاوارەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانیان لێ جێگیر کراوە و دیدار لەگەڵ سەرکرایەتی کورد کرد.
پاشان بەرێز ئاکیف لەسەر کۆنگرەی نەتەوەیی، وتەیەکی پێشکەش کرد و پاشان بەرێز ئۆزدال ئوچەر ئەندامی پارلمانی ترکیە و ئەندامی حیزبی ئاشتی و دێموکراسی لەسەر ڕووداوەکانی ترکیەو سوریە و هەروەها هێرشەکانی داعش بۆ سەر خۆرئاوا و باشووری کوردستان دووان.
دوابەدوای ئەوان بەرێز کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان،ی بەشدار لە کۆنفڕانسی لیبەرپارتی، سەرەتا باسی لە کەمەرخەمی و گوێنەدانە کرد کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت کاربەدەستانی بریتانیا دەرحەق بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتوویانەتە بەر و هەموو ئاماژە و باسەکان لە چوارچێوەی داعش دا قەتیس ماونەتەوە و ئیعدام زیندانیانی سیاسی و ئەشکەنجە و ئازاری خەڵکی بێتاوان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە جارن زیاتر بەردەوامە و حکومەتی رووحانی هیچکام لە بەڵێنییەکانی نەهێناوەتە دیی. ڕووحانی و کاربەدەستانی حکومەتەکەی سیاسەتێکی دوو ڕوویانەیان گردتووە پێش، لە لایەک ڕوو بە دنیای دەرەوە سیاسەتی دیالۆگ و وتووێژیان گرتووە پێش و لە لایەکی دیکەشەوە لە ناوخۆی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، سیاسەتی سەرکوت، ترس و تۆقاندیان کردووەتە ئامانج. لە ئێراندا هیچ شتێک نەگۆڕاوە، نە حکومەت و سیاسەتەکانی و یاسا و ڕێسا دژی گەلییەکانی، تەنیا شتێک کە لەو وڵاتە گۆڕاوە، سەروچاوی کاربەدەستانی حکومەتە، کە ئەویش بە تێپەڕینی کات ڕووی دزێویان بۆ هەموو جیهان ئاشكرا دەبێ. لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بە سەر دا دابەش کراوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکا کورد لەهەموو بارێکەوە لەژێر فشار دایە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش گوشارەکان زیاتر دەبن.
بەشداربووانی ئەم کۆبونەوەیە بریتی بوون لە هەیئەتەکانی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەی
پارتی ئاشتی و دێموکراسی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
libar2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 533 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact