. . . .


22 Sep 2014

بەشداری نوێنەرایەتی ح د ک لەدەرەوەی وڵات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی لیبە?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ دووشەممە ٢٢ی سپتامبری٢٠١٤، یەکەمین ڕۆژی کۆنفڕانسی پارتی کرێکارانی بریتانیا، لیبەر پارتی، بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە باڵوێزی وڵاتان، دەیان کەسایەتی سیاسی، نوێنەری حیزبە سوسیال دێموکراتەکانی جیهان و هەروەها حیزب دۆستەکانی ئەو پارە، لە شاری مانچستەری بریتانیا دەستی بە کارەکانی کرد. کارەکانی بەشی نێونەوتەوەی لیبەرپارتی کاتژمێری ٩ی سەرلەبەیانی بە بەشداری بەرێز ئین مەک نیکۆل سکرتێری لیبەر پارتی و خاتوو جۆ بیلینگهام بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی و هەروەها بەرێز سایمۆن جاکسۆن بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی ئەو حیزبە، پاش بەخێرهاتنی میوانانی ناوخۆ و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دەستی بەکارەکانی کرد.
پاش بە خێر هاتن و خۆشحاڵی دەربڕین بۆ پێشوازی گەرمی میوانان و بە دەنگەوە هاتنیان بۆ بانگەوازی ئەو حیزبە و بەشداری بەرچاویان لە کنفرانسی سالانەی لیبەر دا، باسی سەرەتای کۆنفڕانس بە چەند وتەیەک سەبارەت بە درووشم و سیاسەت و دیپلۆماسی ئەو پارتە و ئاشكرا کردنی ڕاوبۆچی پارت لیبەر لە سەر ئاڵوگوڕەکانی جیهان و ناوخۆی وڵات دەستی پێکرد. کۆڕگێڕانی ئەو کۆنفڕانسە خۆشحاڵی خۆیان بۆ جیا نەبوونەوەی سکۆتلەند لە بریتانیا دەربڕی، هاوکات ئاماژەی بە کارتێکەری ڕێبەرایەتی لیبەر پارتی لە سەر ئەندامە سکۆتلەندییەکانی خۆی، بوونی رێژەی زۆری پارلەمانتارانی سکۆتلەندی لە حیزبی کار و کاریگەریان لە سەر دۆخی هێشتنەوە ئەو بەشە لە بریتانیا دا، وەک یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی کاری ماوەی ڕابردووی ئەو حیزبە خستە بەر دیدەی ئامادە بووان.
لەبەشی سیاسەت و و دارشتنی سیاسەتی لیبەر دا، بەرێز سایمۆن جاکسۆن باسێکی لەسەر شێوەی دارشتن و کۆبونەوەو کنفرانس و هەروەها کەمپینەکانی هەلبژاردنی حیزبەکەی کرد.
بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ کۆبونەوەی بەشێك لەوەزیرەکان لە سالۆنی گشتی کنفرانسەکە. لەو بڕگەیەش دا بەشێكی بەرچاو لە وەزیرانی حکومەتی سێبەر قسەیان کرد، کە یەکێک لەوانە بەرێز داگلاس ئێلێکساندەر وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە حکومەتی سێبەر دا بوو، کە پێشەکی سوپاس و پێزانینی خۆی لەیەکە بە یەکەی ئەندامانی لیبەرپارتی کرد بە بۆنەی کاری بەردەوامیان بۆ مانەوەی بریتانیا بە یەکگرتوویی، هەروەها خاڵە ئەرێنییەکانی مانەوەی سکۆتلەندی لە چوارچێوەی وڵاتی بریتانیا دا دەست نیشان کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان نەک لە ناوخۆی بریتانیا دا سیاسەتێکی گونجاویان گرتووەتە بەر، بەڵکوو لە کاروبار و سیاسەتی دەرەوەش دا بۆ جارێکی دیکە بە گرتنە بەری ڕێکارە دێموکراتیکەکان و هاندانی دۆستانمان بۆ تاقی کردنەوەی رێگەی دێموکراسییانە توانیمان ئەزموونەکانی خۆمان بگوازینەوە بۆ دەرەوەی بریتانیاش بە تایبەت بۆ رۆژهەلاتی نێوەراست و لە سەروویی هەموویانەوە عێراق. ئێمە توانیمان دۆستەکانمان بگەیەنینە ئەو قەناعەتەی کە کێشەکانیان بە رێگەی دێموکراسی چارەسەر بکەن. سەبارەت بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، بەڕێز داگڵاس پێ وابوو کە دەبێ وەك دوو وڵاتی جیاواز لێک جیا ببنەوە، چونکا بە کوشتن و مالوێرانی هیچ کام لە کێشەکان چارەسەر نابن.
پاشنیوەرۆ ئەمرۆش چەند پانێل و وورک شۆپێکی جیاواز بەڕێوەچوون کە لە ناویان دا دەکڕی ئاماژە بە کۆبونەوەی یەکیەتی پێشکەوتن خواز Progressive Alliance Fringe Meeting بکڕێ. ئەو ڕێکخراوەیە کە پێک هاتوو لە بەشێك لە حیزبە سۆسیال دێموکراتەکانی ئەوروپا، کە لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست جیابوونەتەوە و لە پانێلێک دا کە بۆ نوێنەرایەتی چەند وڵاتی وەک کانادا، ئوسترالیا، گانا و سنتلوکا ڕێکیان خست، باسیان لە ئالۆگۆری کەش و هەوا لە سەر گۆی زەوی کرد، ئەوە جگە لەوەی کە کێشە و گرفتی ئابووری، نەخوێندەواری و دەیان کێشەی دیکە کە لە ئێستا بەرۆکی بە خەڵکی ئەفریقا گرتووە، بوونە بەشێکی دیکە لە باسەکانی ئەو پانێلە.
کاتژمێری چوارو نیو بۆ شەشی پاشنیوەڕۆش کۆبونەوەی حیزبەکانی دەستە خوشک بەڕێوە چوو.
ئەم کۆبونەوەیە لەلایەن پاتریك هەنیگن و ماتیو میگرێک،ە وە بەرێوە برا، کە تەوەری سەرەکی باسەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی بریتانیا لە داهاتوو و کارکردن بۆ بردنەوەی حیزبی کرێکار لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥ دا تەرخان کرابوو. لەو بەشەش دا نەخشە رێگایەکی لە بار کە لە پێش دا بە شێوەی داتاشەو ئامادە کرابوو، بە ئامێری سڵاید نیشانی بەشدار بووان درا.
لە میانەی کۆنفرانسەکە دا هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات چاوی بە بەشێکی زۆر لە نوێنەری حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە کۆنفرانسەکەدا کەوت. لە دیدار و چاوپێکەوتنانەدا وێڕای دیدار تازەکردنەوی هەیئەتی حیزبی لەگەڵ دۆستانی سوسیال دینوکراتی لە هەموو وڵاتانی جیهان، دواین رووداوەکانی کوردستانیش نێو ئاخنی قسەکان بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 656 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact