. . . .


21 Sep 2014

به‌شداری هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ح د ک له‌ کۆنگره‌ی حیزبی سوسی


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی سوسیال دیموکراتی دانمارک ،ڕۆژه‌کانی شه‌ممه‌ و یه‌ک شه‌ممه‌ واته‌ 20 و 21ی سپیامبه‌ر هه‌یئه‌تیکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له‌ به‌ریزان خاتوو گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزب و حوسێن حه‌سه‌ن زاده‌ به‌رپرسی کومیته‌ی دانمارک به‌شداری کۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه‌یان له‌ وڵاتی دانمارک کرد. کۆنگره‌ کاتژمێر 11ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامانی سوسیال دیموکرات و ده‌یان میوانی بیانی که‌ پێکهاتبوون له‌ باڵیوز ونوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ دۆسته‌کانی سوسیال دیموکرات ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. سه‌ره‌تای کاری کۆنگره‌ به‌ به‌خیر هێنان و پێشکه‌ش کردنی پارچه‌ موسیقایه‌ک و پاشان بە وتەکانی خاتوو هیله‌ تۆرنیگ شمیت سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی حیزبی سوسیال دیموکرات دەستی پێ کرد. ناوبراو وێڕای باسێکی گشتی ، به‌تایبه‌ت ئاوڕی له‌ کێشه‌کانی عیراق وسوریه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش دایه‌وه‌و شێوه‌ی به‌شداری حکومه‌تی دانمارک وپشتیوانی حیزبەکه‌ی له‌ پڕۆسه‌ی شه‌ڕی دژی داعش،‌ یه‌کێک له‌ باسه‌کانی سەرەکییەکانی سه‌رۆک وه‌زیران بوو. پاش ڕاگه‌یاندنی پشوو، میوانه‌کان بۆ ساڵۆنی تایبه‌ت به‌ میوانان ڕێنوێنی کران ، له‌م به‌شه‌دا چه‌ندین وه‌زیروکاربه‌ده‌ستی حکومی و حیزبی وه‌ ک سه‌رۆکی کومیسیۆنی ئه‌وروپا ، وه‌زیره‌کانی به‌رگری، ئابووری و ژێنگه‌ و چه‌ندین که‌سایه‌تی تر قسه‌و باسی خۆیان پێشکه‌ش کرد له‌م نیوه‌ دا میوانه‌کانێش به‌ نۆره‌ی خۆیان به‌شداری باسه‌کانیان ده‌کرد به‌ تاێبه‌تی که‌ وه‌زیری به‌رگری باسی ڕۆڵ و ده‌وری وڵاتەکه‌ی له‌ شه‌ڕی دژبه‌ تێرۆرکرد،له‌م باسه‌ دا زۆر به‌گرینگییه‌وه‌ ئاوڕی له‌ وه‌زعی سوریه‌ وعیراق وکورد دایه‌وه‌ .
له‌ به‌شی پێشوازی میوانه‌ بیانییه‌کاندا، سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک خاتوو هیله‌، هات بۆ لای میوانه‌کان و وێرای سپاس له‌ به‌شداری ئه‌وان، باسی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی دانمارک وڕوانینی حیزبه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی وبا‌به‌ته‌ گرینگه‌کان و پیویستی به‌جێ گه‌یاندنی ده‌ورو ڕه‌وڵی شیاوله‌م بوارانه‌دا، وه‌ک پێشتر له‌ نوتقی کۆنگره‌دا باسی لێوه‌ کردبوو کرد وگووتی له‌ شه‌ڕی دژی داعش و له‌ په‌نای هێزی ناتۆدا حازرن له‌ هه‌موو بواره‌کاندا نیزامی، ماڵی و مرۆێی دا ئه‌رکی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
سه‌باره‌ت به‌ تووندو تۆڵ کردن وکۆنتڕۆڵ کردنی ناوخۆ،ناوبراو گووتی له‌ به‌رنامه‌ی کارماندایه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه‌ ناو داعش ڕێگه‌ ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ ناده‌ین و ده‌ست به‌ سه‌ر پاسه‌کانیاندا ده‌گرین و پاسه‌کانیان باتڵ ده‌که‌ین و بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ مافی شارومه‌ندییان لێ وه‌ربگرینه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوای کرد که‌ ئه‌و که‌سانه‌ با واز له‌م فکره‌ بێنن و له‌ لای دایک و بابیان بمێنه‌وه‌.
له‌ کاتی پشووه‌کاندا وبه‌شی ئێواره‌ خواندا که‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و میوانه‌کان ڕێکخرابوو ده‌رفه‌ت روخسا بۆ هه‌یئه‌تی حیزب که‌ چه‌ندین دیدار و چاو پێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌ ده‌سته خوشکه‌کان و باڵیۆزانی وڵاتانی جۆراوجۆری وه‌ک، عیراق، بریتانیا، لیهستان،ئارژانتین، مه‌راکۆ، سوئید، نۆرویژ، عه‌ره‌بستانی سعودی، لیتوانی، ئۆگاندا، ویتنام، نیوزلاند وتورکییه‌ و چه‌ندین که‌سایه‌تی و ئه‌ندام پارلمانی دانمارک پێک بێنیت و وێڕای خۆناساندن باسیان له‌ وه‌زعی ئێستای کورد به‌ گشتی کرد که‌ بۆ به‌شیکیان باسه‌کان زۆر تازه‌ بوون به‌ تایبه‌ت باڵیوزی نیوزلاند و ویتنام .
ڕۆژی دووهه‌م و کۆتایی کۆنگره‌ ،باسێکی گشتی له‌ به‌رنامه‌ وکار و چالاکییه‌کانی سوسیال دیموکراته‌کان وقه‌ول وبه‌ڵێنیه‌کانی که‌ به‌ خه‌ڵکیان داوه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو کرا که‌ که‌م به‌شه‌شدا زۆر به‌ کراوه‌یی و روون هه‌ڵسه‌نگانیان ده‌ کرد. دوا به‌شی کار، میوانه‌کان له‌ ساڵۆنی کۆنگره‌ گوییان له‌ ڕاوبۆچوونی ئه‌ندامانی سوسیال دیموکرات گرت که‌ له‌ تریبونی کۆنگره‌وه‌ پێشکه‌ش دەکرا. ئه‌وجار سه‌رۆک وه‌زیران کۆبه‌ندی کار و بریاراتی کۆنگره‌ی پێشکه‌شی به‌شداران کرد.
شایانی باسه‌ که‌ باڵیۆزی چل(40 ) وڵات و چه‌ندین حیزب و که‌سایه‌تی بانگهێشت کرابوون که‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان یه‌ک له‌م حیزبانه‌ و تاکه‌ حیزبی کوردی بوو که‌ بانگهێشتی ئەو کۆنگرەیە‌ کرابوو.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 662 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact