. . . .


21 Sep 2014

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە لەندەن دژی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ك?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە مەبەستی پشتیوانی و پشتگیری لە خەڵکی خۆرئاوای کوردستان و بە تایبەت شاری کۆبانی و سەرکۆنە و مەحکوم کردنی هێرشی تاقمی تێرۆریستی داعش بۆ سەر ئەو شارە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١-٩-٢٠١٤، سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی بریتانیا، خۆپیشاندانێکیان لە ( ترافاڵگار سکوێر،ی ١، لە شاری لەندەن ڕێکخست. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان و دەیان دروشمی جۆراوجۆر و دروشم بە زمانەکانی ئینگلسی و کوردی، هێرشی تاقمی تێرۆرسیتی داعشیان بۆ سەر کۆبانی و گوندەکانی دەورەبەری ڕیسوا کرد و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بە هانای خەڵکی ئاوارە و لێقەوماوی کۆبانییەوە بچن و هەروەها داوایان کرد کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەو تاقم تێرۆریستییە سەرەڕۆیە، کە نەک دوژمنی کورد، بەڵکوو دوژمنی هەموو مرۆڤایەتی ئازادە، یارمەتی هێز و ڕیکخراوە سیاسییەکانی خۆرئاوای کوردستان بە چەک و تەقەمەنی و پاڵپشتی فڕۆکە بکەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو خۆپیشاندانە دا نوێنەرایەتی هەمو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری چالاکانەیان هەبوو و کە لە ناویاندا نوێنەرایەتی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش لەو وڵاتە بەشداری چالاکانەیان هەبوو لە خۆپیشاندانەکە.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 430 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact