. . . .


18 Sep 2014

سەردانی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان بۆ دەفتەری سەرەکی ڕۆژنام??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە درێژەی کارو چالاکیەکانی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان لە بریتانیا، سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٨ی سپتامبری ٢٠١٤، هەیئەتێکی ئەم هاوپەیمانیە سەردانی دەفتەری سەرەکی رۆژنامەی تایمزی لەندەنی کرد.

THE TIMES یەکێک لە رۆژنامە ناسراوەکانی بریتانیایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا، چ ئەو کاتەی کە باسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و چ لە ڕۆژانی سەرەتای هیڕشی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کوردستان، بە بەردەوامی هەواڵەکانی تایبەت کوردستانی بە شیوەیەکی بەرین بڵاو دەکردەوە. هەر بۆیە ئەو هەیئەتەی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان بەمەبەستی سوپاس و پێزانین لە بەرێوەبەرانی ئەم رۆژنامەی، ئەو سەردانە رێک خست..
هەیئەتی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان، لە لایەن هەریەکە لە بەرێزان خاتوو سوزی جاگەر جێگری سەرنوسەری بەشی دەرەوە و بەرێز رۆجەر بۆیز، لێکۆڵەوەر و شیکاری هەواڵ و ڕووداوە نێونەتەوەییەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکی دۆستانەش دا باسێکی تێر وتەسەل لەسەر رووداوەکانی کوردستان و دواین زانیاری و هەوالەکانی کوردستان و هەروەها کەرکوك و ناوچەدابراوەکان لە نێوان هەردووک لا دا هاتە ئاراوە، کە زانیاری و باسەکانی هەیئەتی هاوپەیمانی هەرێمەکانی کوردستان، بوو جێی سەرنجی تایبەتی بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەی تایمز.
لەبەشێکی تری باسەکان یارمەتی و هاوکاری هەرچوارپارچەی کوردستان لەدژی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کوردستان و یەکگرتووی و تەبایی هێزە سیاسییەکانی کورد لەژێر یەك سەرکردایەتی دا، لای بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەی تایمز بە گرینگ وەسف کرا و هیوایان خواست کە کورد لەوە زیاتر تەبا بن دژ بە دوژمنانیان.
دوای کۆبوەنەوەكە بەشە جیا جیاکانی ئەم رۆژنامەیە لە لایەن هەیئەتی هاوپەیمانی هەڕێمەکانی کوردستانەوە بە سەر کرایەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێترین ژمارەی تایمز وەک دیاری پێشکەشی هەیئەت کرا. جێگای باسە لەو سەردانە کە زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاند، بەڕیز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا یەکێك بوو لە ئەندامانی هەیئەتەکە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
the-times.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 522 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact