. . . .


15 Sep 2014

یادی ٢٢یەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی میکۆنۆس لە ستاوانگری نۆڕوێژ بەڕێ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ئێواری رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣ ی سێپتامبری ٢٠١٤، سمینارێک بە بۆنەی ٢٢ مین ساڵوەگەڕی تێڕۆڕی شەهیدانی میکۆنۆس لە شاری ستاوانگری نۆڕوێژ بەڕێوە چوو.
ئەو سمینارەکە سەرتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بەخێرهێنانی بەشداران، بەتایبەتی ئەو بەڕیزانەی لە دوورەوە هاتبوون و نوێنەران و ئەندامانی ژمارەیەک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە لایەن بەڕیز حوسێن چەمەک- ئەندامی کۆمیتە، بەڕێز حەسەن حاتەمی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان باسەکەی سەبارەت بە کارەساتی میکۆنۆس پێشکەش کرد.
حاتەمی وێڕای یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە، کاک دکتور سەعید (سادق) شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی حیزب، کاک فەتاح عەبدوولی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ئورووپا، کاک هومایون ئەردەڵان بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان و کاک نووری دێهکوردی تێکۆشەری رێی ئازادی و دۆستی لەمێژینەی حیزب، باسی چۆنیەتیی تێڕۆرکە، گێرانی ژمارەیەک لە تێڕۆڕیستەکان، بوێری فریچوف کوبش قازی پەروەند و دادئەستێن یووست، دادوەری پەروەندەکە و تیمێکی بەشی دەزگاری سەربەخۆی قەزایی کرد.
هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەتایبەتی باڵیوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ئالمان و بەشی ئەمنییەتی بەتایبەتی فەلاحیان سەرۆکی واواکی ئەوکاتی، بەیارمەتی وەزارەتی دەروەیی ئاڵمان و بەشی ئەمنییەتی دەوڵەت و راوێژکارەکەی ئاغای شمیت باوێر، تاوانبارکردنی بە ئەنقەستی پێ کا کا، بە مەبەستی چەواشەکردنی رەوتی لێکۆڵینەوەکان و دوژمنایەتی نێوان خەباتگێڕانی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان، شاهید دانی جێی پەسندی دادگا، ئاغایان بەنی سەدر و میسباحی و حوکم دانی چوار گیراوی تیمی تێڕۆڕ و لەقاو دانی "کۆمیتەی تایبەتی کوشتاری موخالیفان"، کردنەوەی پەروەند تایبتی بۆ تاوانباران و مەحکووم بووە هەڵاتوەکان، دەرچوونی ١٥ کتێب و بەڵگانامە، فیلم و وتار گەلێک، هەتا ئێستا و.... بەشێکی دیکەی قسەکانی سمینارەکەی بوو.
لەبەڕگەیەکی دیکە دا، ژمارەیەک لە بەشداران، تێبینی و پرسیارەکانیان باس کرد، کە لە لایەن بەڕێز حاتەمی،یەوە وڵام درانەوە.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 635 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact