. . . .


6 Sep 2014

سەردانی بەرپرسی پێوەندی هێزە نۆروێژییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستا


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی ‌هەینی رێکەوتی ٥ی سێپتامبری ٢٠١٤، ناسر قادرپوور بەرپرسی بەشی پەیوەندی دەگەڵ هێزە نۆروێژییەکانی حدک، سەردانی پارڵمانی نۆروێژی لە ئۆسڵۆ کرد و لە لایەن پارڵمانتاری حیزبی دێموکراتی مەسیحی، بەرێز گەیر بێکەڤۆڵد پێشوازی لێکرا. لەو سەردانە دا بەرێز قادرپوور وێرای باس لە سەر مێژوو و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و دێموکراسی و گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەل و مەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستانی بە وردی شیکردەوە و داوای لە بەرێز گەیر بێکەڤۆڵد کرد کە مەسەلەی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پارڵمانی نۆروێژ بێنێتە بەر باس.
لە بەشیکی دێکەی باسەکەی دا هاورێ ناسر قادرپوور وێرای سپاس و پێزانین بۆ ئەو دیدارە، هیوای دەربرێ کە ئەو دانیشتن و پەیوەندییانە زیاتر پەرە پێبدرێ.
دواتر بەرێز گەیر بێکەڤۆڵد خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و وێرای پشتیوانی خۆی و حیزبەکەی لە مەسەلەی کورد، هیوای خواست کە ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانە بەردەوام بن.
حیزبی دێموکراتی کەردستان، کۆمیتەی نۆروێژ

2qadrpor2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 634 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact