. . . .


4 Sep 2014

بەشداری ئەندامانی ح د ک لە فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کمۆنیستی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە ڕۆژەکانی 30 و 31 مانگی ئاگوست 2014 فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کۆمنیستی ئوتریش لە شاری وییەن بە بەشداری نوێنەرایەتی سەدان ڕیکخراو و نەتەوەی جیاواز، بەڕێوەچوو. لەو فستیڤاڵە دا گرووپ و نەتەوە بەشدارەکان بە پیشاندانی فەرهەنگ و کولتوری خۆیان و هەڵواسینی وێنە و دروشمی جۆراوجۆر، هەوڵی ناساندنی خۆیان بە گەلی ئوتریش و نەتەوەکانی دیکەی جێگیر لەو وڵاتە دەدا.
هاوڕێیان وە ئەندامانی ح د ک بە هاوکاری وە پشتیوانی دۆستانی حیزبی، بە شێوەیەکی چالاک لەو فستیڤاڵە بەشدار بوون و توانیان سەرنجی خەڵکێکی زۆر بۆ لای خۆیان ڕاکێشن٠
لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژە دا ستاندی کۆمیتەی ح د ک کە بە ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدانی گەورەی کورد ڕازابووەوە، نەک هەر بووە جێی سەرنجی خەڵکێکی یەکجار زۆر، بەڵکوو بەدانی زانیاری و ئاگاداری لە سەر بارودۆخی کوردستان و ئامانجەکانی نەتەوەی کورد، توانیان کۆمەڵێکی زۆر لە ڕێبواران و میوانانی ئەو فستیڤاڵە بەلای خۆیاندا راکێشن.
کۆمیتەی ح د ک لە وڵاتی ئوتریش بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ ئەو هەموو هاوکاری و ماندوو بوونەی ئەندامان وە لایەنگران وە دۆستانی حیزب دەرببرێت.

ح د ک کۆمیتەی ئوتریش
hdk-kononist-8-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 700 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact