. . . .


31 Aug 2014

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و شەوێکی کوردی لە شاری لینشۆپینگ


ناوەندی هەوال- سوید: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٤ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەکانیان لە شاری لینشۆپینگ لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە لە دەوری یەک کۆبوونەوە و دوای ئامادەبوونی گشت لایەک لە لایەن کاک ئێقباڵ عەبدوڵلاهی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری بەخێر هاتنی گشت لایەک کرا و ئامانجی کۆبوونەوەی کۆمیتەی بۆ بەشدابووان باس کرد و پاشان داوا لە بەرێز کاک کەماڵ حەسەن‌پوور کرا کە بێت و باسەکەی خۆی پێشکەش بکات. کاک کەماڵ سەرەتا باسی لە پرۆسەی دێموکراسی لە ولاتی سوئێد کرد و بە گرینگی دان بە چەمکی دێموکراسی باسی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی چەند حەوتووی داهاتووی وڵاتی سوئێد دەست پێکرد. بەرێزیان ئاماژەی بە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لەو هەلە بۆ بەشداربووان کرد و تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکان و داوای کرد کە هەموو ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بچن و لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن بۆ ئەوەی نوێنەری دڵخواز و شیاوی خۆیان بۆ پارێزگا و شوێنی نیشەجێبوون و هەروەها نوێنەر پارلەمانی وڵاتی سوئێد هەڵبژێرن و بە هێنانەوەی چەند نموونەیەک لە هەڵبژاردنەکانی نێوخۆی سوئێد و بە هەڵسەنگاندنێک لە هەڵبژاردنەکانی چەند ساڵی ڕابردووی سوئێد باسەکەی خۆی کۆتایی پێهێنا. دوای ئەم بەشە بەشدارن چەند پرسیارێکیان ئاراستەی کۆرگێر کرد و بەرێز حەسەن‌پوور وەلام و ڕوونکردنەوەی خۆی سەبارەت بە پرسیار و تێ‌بینی‌یەکانی بەشداربووان دەربری. بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە تەرخان کرا بوو بۆ ڕێزگرتن لە هاورێی بەرێز و ماندوونەناس کاک خالید هەمزەیی، لەم بەشەدا لە لایەن کاک عەلی باڵەکی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری لینشۆپینگ چەند وتەیەک لە سەر ماندوونەناسی و ئەمەگناسی و کارو چالاکی کاک خالید هەمزەیی باس کرا و پاشان لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە ناوبراو کرا. بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە باسێک بوو لە سەر چۆنیەتی بە هاناوە چوونی ئاوارەکانی شەنگال و ئێزدیەکان بوو، کە لەم بەشە دا سێ کەس لە ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بەرێزان، خاتوو شلێر حەسەن‌پوور، گزینگ نەبی زادە و کوێستان بابایی باسێکیان لە سەر وەزعی خوشک و برایانی ئێزیدی و وەزع و باردۆخی نالەباری ژنان و مندالانی کورد کرد و داوایان لە بەشداربووان کرد یارمەتی خۆیان بگەیێنە دەست لیژنەی ئامادەکاری بە هاناوەچوونی ئاوارەکانی ئەم دوایەی شەری داسەپاوی داعش بە سەر کوردستان دا. دوای ئەم بەشە بنەماڵەکان لە دەوری یەک نانی ئێوارەیان خوارد و تا درەنگانێکی شەو لە دەوری یەک دانیشتن و بە گوێگرتن لە موزیک و بیرەوەری گێرانەوە شەو کۆڕەکەیان درێژە پێدا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 628 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact