. . . .


28 Aug 2014

کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتەی ح د ک و پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٨ی ئووتی ٢٠١٤ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتە و ناسر قادرپوور، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کومیتەی نۆروێژ، سەردانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان کرد و لە لایەن پێر ساندبێرگ جێگری یەکەمی پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژ، پێشوازیان لێکرا.
ناوبراو پاش بە خێرهێنانی هەیئەتی حدک خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دانیشتن و پەیوەندی نێوان خەڵکی کوردستان بە گشتی وحیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژی دەربڕی.
پاشان هه‌یئه‌تی حیزب باسێکیان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هەروەها دوایین ڕووداوەکانی باشووری کوردستان و هێرشی رێکخراوی داعش،یان هێنا گۆرێ.
بەرێز ساندبێرگ، باسی لەوە کرد کە ئەوان وەک پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژ و شەخسی خۆی بە تایبەتی پشتگیری لە مافی ڕەوای کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دەکەن.
پێویستە بگوترێ کە پێر ساندبێرگ جێگری یەکەمی پارتی پێشکەوتن خوازی نۆروێژی کە ئێستا لە دەسەڵات دان، زۆر بە راشکاوانە پشتگیری کێشەی کورد بە گشتی دەکات. پاش رووداوەکانی باشووری کوردستان وهێرشی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، راستەوخۆ لە پارڵمانی نۆروێژ لە رێگای پێشکەش کردنی وتارێکدا داوای پر چەک کردنی هێزی پێشمەرگەی کردو و راستەوخۆش وتی دەبێ پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکرێ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، هەر بۆیە هەیئەتی حدک زۆر بە گەرمی دەستخۆشی لەو هەڵوێستەی پێر ساندبێرگ، پارڵمانتاری نۆروێژی کرد.
له‌ کۆتایی دانیشتنەکە دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێوه‌ندیی پته‌و و به‌رده‌وام پێداگریان کرد.

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 658 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact