. . . .


25 Aug 2014

فستیوالی ئەمسالی کوردان لە تۆرۆنتۆ پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کورد ست


فستیوالی ئەمساڵی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ لە هەلومەرجێکی جیاواز و لە حاڵ و هەوایەکی جیاوازتر بەڕێوە چوو. ئەم فستیواڵە کە ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ٢٤ مانگی ئاگۆست و لە مەیدانی مەلیسمەنت و بەردەم شارەداری تۆرۆنتۆ بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی کورد و بیانی بەڕیوە چوو لە ناو شایی و هەلهەلەی بەشدران بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی ئەمدواییەی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر ترۆریستان دا پێشکەس بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
ئەم فستیوالە سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی کانادا دەستی پێکرد و پاشانیش سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب هەموو بەشداربوانی هەستاندە سەرپێ. فستیوالەکە بە چەند نمایشی جل وبەرگی کوردی ژنانەو پێاوانە و چەند نموونە لە هەلپەڕکێ و سەمای کوردی درێژەی کێشا . کاک ئەسعەد ئەحمەد زادە پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵات بەدەنگی خۆشی و سەرەتا بە سروودی پێشمەرگە دواییش بە چەندین گۆرانی فستیواڵەکەی رازاندەوە.

هەر لەو فستیوال دا خانمە هونەرمەندی کورد گەلاوێژ موحەمەدی بە دەنگی بە سۆزی و ئەویش سەرەتا بە سرودی پێشمەرگە و بە ئاڵای کوردستانەوە ودواییش بە گۆرانییە خۆشەکانی گوڕ وتنێکی دیکەی دا بەفستیوالەکە.

لە پەیامی ماڵی کورد دا کە لە لایەن بەرپرسی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ کاک سەرتیپ کاکەیی خوێندرایەوە باسی رەوشی ناهەمواری کوردستان کراو کە بە هۆی هێرش و پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش هاتۆتە ئاراوە، کاکەیی لە پەیامەکەی دا هەروەها کوتی مایەی دڵخۆشییە کە ئەمرۆ بەهاوکاری پێشمەرگەی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەڵوێستی وڵاتانی دەرەوە کوردستان توانی بەرەنگاری هیرشی دوژمنان ببێتەوە وە خاکی کوردستان لەو درندانە بپارێزێ. لە درێژەی پەیامەکای دا ماڵی کورد داوای لە حکومەتی کانادا و وڵاتانی جیهان کرد کە پشتگیری لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان بکەن. لەو پەیامەدا هاتبوو: دەبا بەس بێ ژیانی ژێر دەستەیی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، باهەموو هەولێکمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرنگە واتە سەربەخۆیی کوردستان بێ.

لە درێژەی بەرنامەکە دا ئەندامی حیزبی لیبرالی کانادا جیم کەریجیانیس و ئەندامی پێشووی پارلەمانی کانادا لە وتەیەک دا پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و هەروها لە شەری هێزی پێشمەرگە دژی توندرەوەکانی داعش هێوای سەرکەوتنی بۆ پێشمەرگە خواست.

پاشان ئەندام پەرلەمانی کۆنسەرڤەتیڤ مارك ئەدلەر وەک ئەندامی حیزبی دەسەڵاتداری کانادا پشتگیری خۆی و حکومەتەکەی ستیڤن هارپەری بۆ خەڵکی کوردستان لە شەرکانی دژ بە داعش دووپاتکردەوە و هەروەها ئامادەیی حکومەتی کانەدای بو یارمەتیدانی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

پێشکەشکاری بەرنامە بەرێز کاک عەبدوڵا لە گەرمەی شایی و دیلانی کوڕان و کچانی کورد بە جل و بەرگی کوردییەوە رایگەیاند کە فستیواڵی ئەمساڵی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ پێشکەش دەکرێ بە هێزی قارەمانی پێشمەرگەی کوردستان و سەرکەوتنەکانی ئەمدواییانەیان بەرامبەر بە دوژمنانی گەلەکەمان و داعشی تێرۆریست لە بەرەکانی جەنگدا و پێشکەش بەو پێشمەرگانەی دیفاع لە کەڕامەت و شەرەف و خاک و نیشتمانی کورد دەکەن.

شایانی باسە لەم فستیواڵە دا تەنیا ئاڵای کوردستان دەشەکایەوە ئاڵای هیچ حیزب وگرووپیکی دیکە بوونی نەبوو.
torento-25-8-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6532 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact