. . . .


20 Aug 2014

کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزب?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی سێ شەممە ١٩ی ئوتی ٢٠١٤، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە ناسر قادرپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندی دەگەڵ نۆروێژییەکان و حەسەن خەمبار بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد، سەردانی حیزبی دێموکرات مەسیحی لە شاری "سارپسبۆرگ" یان کرد کە لە لایەن بەرێزان " ئوولە مووە" و" بیۆرنار گرۆنبەک"، بەرپرسانی ئەو حیزبە لە پارێزگای ئۆستفۆڵد بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا نوێنەرانی حیزب باسێکی بە پێزیان لە سەر وەزعی ئێستای کورد بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدیهێنانی ماف و ئازادییەکانی گەڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تایبەتی باس کرد و لە درێژی باسەکەیان دا وێرای ئاماژە بە سیاسەتی توند و تیژی و گرتن و رێژەی چونە سەریی ئیعدامەکان لە دوایی هاتنە سەر کاری دەولەتی رووحانی یان کرد. لە بەشێکی دیکەی باسەکەیان دا پڕژانە سەر پێوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگەڵ حیزب و رێکخراوە نۆروێژییەکان و داوایان کرد کە ئەو حیزبانە زیاتر مەسەلەی کورد و رەوشی کوردستان لە بوروژێنن و پشتیوانی لە مافی رەوای گەڵی کورد بکەن.
دواتر هەیئەتی خانەخوێ وێرای خۆشحالی دەربرینی خۆیان بۆ ئەو دانیشتنە، ئاماژەیان بە پێوەندی هەر دوو حیزب کرد و هیوادار بوون کە لە داهاتوو دا ئەو دانیشتنانە زیاتر بن. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیان دا داخ وپەژارەی خۆیان بۆ ئەو وەزعەی بە سەر کورد دا هاتووە دەربرێ و پشتیوانی خۆیان لە خەباتی رەوای گەڵی کورد دەربری بۆ وەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانیان.

1f.jpg1f1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 672 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact