. . . .


18 Aug 2014

بەشداری ئەندامانی حدک لە سویس لە خۆپیشاندانێک دا بە بۆنەی ٢٦مین ساڵ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ئاگووستی ٢٠١٤، کانونی دیموکراتیکی ئێرانییەکان لە سویس، بە بۆنەی ٢٦مین ساڵەوەگەڕی قەتڵوعامی بەندکراوانی سیاسی لە سالەکانی ١٣٦٧ و ١٣٦٨ی هەتاوی لە لایەن ڕژیمی دژی گەلی ئیسسلامی ئێرانەوە، لە شاری بێڕنی سویس خۆپیشاندانێکیان ساز کرد. لەو خۆپیشاندانە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانی و کوردستانیانی نێشتەجێی لەو شارە بەشدار بوون، چەندین درووشم و پلاکاردی جۆراوجۆر بۆ مەحکوم کردنی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و هەموو کردەوە دژی ئینسانییەکانی بەرز کرابوونەوە. هاوکات چەندین وتار و پەیام بە زمانەکانی ئینگلیسی، ئاڵمانی، فارسی و کوردی لەو پەیوەندییە دا پێشکەش کران.
جێگەی ئاماژەیە کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوون و کاک زاهید شاعیری بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس، پەیامێکی بە زمانی کورد پێشکەش کرد. شاعیری لە پەیامەکەی دا کوتی: کۆمەڵکوژی بەندکراوانی سیاسی لە لایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە، یەکەم جینایەتی لەو جۆرە نەبوو، بەڵکوو ڕاست دە ساڵ پێش ئەوە، کاربەدەستە مرۆڤکوژەکانی ڕژیم، فەرمانی جیهادی خومەینی،یان دژ بە خەڵکی کوردستان جێبەجێ کرد و سەدان کەس لە خەڵکی بێ تاوانی کوردستانیان قەتڵوعام کرد. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی شاعیری باسی نەبوونی یەک ڕیزی و هاوئاهەنگی لە نێوان دژبەرانی کۆماری ئیسلامیدا کرد و ئەوەی بە هۆکاری درێژبوونەوە تەمەنی ئەم ڕێژیمە زانی. ئەو وەبیر بەشدارانی خۆپیشاندانەکەی هێنایەوە کە لە سەرەتای دسپێکی جنایەتەکانی ئەم ڕێژیمە لە کوردستان باقی گەلانی ئێران نەک هەر پشتیی کوردیان نەگرت بەڵکوو تا ئەندازەیەک چووبوونە ژیر کاری گەری تەبلیغاتە ژهراوەیەکانی ئەم ڕێژیمەوە و دژایەتی کوردیان ئەکرد، ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بوایە ڕەنگ بوو دۆخەکە ئێستا بە قازانجی گەلانی ئێران بوایە. ئەو خۆپیشاندانە پاش ٢ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
swis8-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 535 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact