. . . .


17 Aug 2014

بەشداری بەرپرسی بەشی پەیوەندییە سویدییەکانی حدک لە میتینگێکی سوسیا?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئاگوستی ٢٠١٤ی زایینی، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ ئەندامان، لایانگران و دۆستانی حیزبی سوسیال دیموکراتی سوید، لە هۆڵی گراند،ی شاری ئۆپسالا پێک هات. وتەبێژی سەرەکی ئەو میتینگە، ستێفان لۆڤێن،ی سەرۆکی ئەو حیزبە بوو کە بۆ پڕۆپاگاندەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی سێپتامبری ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی ئەو وڵاتە هاتبووە ئەو شارە.
لۆڤێن لە وتەکانی دا ئاماژەی بە هەڵوێستی حیزبەکەی سەبارەت بە ڕووداو و ئاڵووگۆڕەکانی جیهان، بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. پاش وتەکانی ناوبراو، بەڕێوەبەری میتینگەکە داوای لە بەشداران کرد کە ئەگەر پرسیارێکی هەیە دەتونێ ئاراستەی نابراوی بکات، هەر بۆیە بەڕێز سەید عەزیز نژادیان، وەک بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەولەتییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو کۆبوونەوە ئامادە بوو، چەند پرسیار و ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە باروودۆخی کوردستان بە گشتی و ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە لە ئێستا بەرۆکی کوردی باشووری گرتووە و هەروەها هێرشی دڕندانەی تاقمی ئیسلامی داعش بۆ سەر کوردانی ئیزیدی و کوشتار و ڕفاندی بە کۆمەڵی ئەو توێژە هەژارەی کۆمەڵگای کوردەواری، ئاراستەی ستێفان لۆڤێن کرد. ئەوە جگە لەوەی کە دەورو هەڵوێستی حکومەتی ئیستای سوید لە ئاستە ئەو کارەساتەی کە تووشی کورد بووە بە لاواز ناوبرد.
بەڕێز لۆڤێن لە وڵامدا دانی بەوە دا نا کە حکومەتێکی لاواز لە ئیستا دا دەسەڵاداری وڵاتی سویدە. سوید لە کۆنەوە بە هەڵوێستەکانی لە ئاست کارەسات و لێقەومانی خەڵکانی زۆرلێکراو بە ناوبانگ بووە، بەڵام لە ئێستا دا بە هۆی لاوازی حیزب حاکم و ئەو سیاسەتە چەوتەی کە دژ بە پەنابەران و هاوکات بەرامبەر بە ڕووداوەکانی جیهان هەیانە، پێگەی سویدیش لە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و لە ناو خەڵکی ولاتانی جیهانیش دا لاواز بووە. ناوبراو لەو بڕوایە دا بوو کە دەبی سوید زیاتر هاریکاری خەڵکی لێقەومای کوردستان بکات و داهاتووی ئەو ئەرکەشی بەستەوە بە سەرکەوتنی خۆی و حیزبەکەی و حیزبە هاوپەیمانەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە وا بڕیارە ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پارلەمانی لە وڵاتی سوید بەڕێوە بچێ و هەر لە ئیستاوە هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتە، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بە لای خۆیاندا، دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کردووە.
stefan-l-ven-aziz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 538 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact