. . . .


17 Aug 2014

کوردانی دانیشتووی ئەمریکا بۆ جاری دووهەم، لە بەر دەم کۆشکی سپی دا خۆپ


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: دوا بە دوای خۆپێشاندانەکانی کوردانی دەرەوەی وەڵات, دوێنێ شەممە 16 ئاگۆستی 2014، کوردانی دەڤەری واشینگتۆن بۆ جاری دوهەم لە پێش کۆشکی سپی خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بۆ پشتگیری هێزی پئشمەرگەی کوردستان و مەحکووم و ڕیسوا کردنی جەنایەتەکانی داعش دەرحەق بەگەڵی کورد بەتایبەتی دانیشتوانی شەنگاڵ و دەوربەری رێک خست. خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی دروشمی جۆراوجۆ بە زمانەکانی ئینگلیسی و کوردی و هاوکات بەرز کردنەوەی پلاکارد و درووشم دژ بە لایەنی تێرۆریستی داعش، ڕق و بێزاری خۆیان لەو گرووپە و هەموو گرووپ و تاقمە تێرۆریستییەکانی جیهان دەربڕی. پێویست بە ئاماژەیە کە خۆپیشاندەران سپاسی سەرۆک کۆمار ئۆباما و حکومەت و گەلی ئەمریکایان کرد بۆ ئەو پشتگیری و یارمەتیانەی کە پێشکەشی گەڵی کوردیان کردووە. لە کۆتایی دا بە خوێندنەوەی سرودی ئەی رەقیب کۆتایی بە خۆپئشاندانەکە هات. شایانی باسە ئەندامانی کومیتەی واشینگتۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداریەکی بەرچاویان هەبو لە رێپێوانەکە دا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 621 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact