. . . .


14 Aug 2014

پشتیوانیی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ بریتانیا له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کو??


لەدرێژەی خۆپێشاندانەکانی رەوەندی کورد لەدەرەوەی وڵات لە ئاوارەکانی کوردستان‌و پشتیوانی لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان، خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له‌ وڵاتی بریتانیا وه‌رێ‌خرا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 22 ی گه‌لاوێژ، به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣ی ئاگۆستی ٢٠١٤ و به‌به‌شداریی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات‌و کورده‌کانی هەرچوار پارچەی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، لەپێش نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا ڕێکخراو به‌شداران به‌ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کگرتووانه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیی خۆیان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌و ئاواره‌کانی شه‌نگال کرده‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئەم خۆپێشاندانە بەسروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێ‌کردو لەلایەن بەشدار بووانەوە کۆمه‌ڵه‌ دروشمێک له‌ دژی داعش‌و پشتیوانی لە پێشـمەرگەکانی کوردستان ئاوارەکانی بە دوو زمانی کوردی‌و ئینگلسی گوترانه‌وه‌،
هەر لەدرێژەی ئەو خۆپێشاندانەدا نامەیەك ئاراستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا کراو له‌و نامه‌یه‌دا داوا کرابوو که‌ بریتانیا پشتیوانی‌و پالپشتی خەلکی کوردستان بێ‌و له‌ شه‌ڕی کورد به‌ دژی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش هاوکاریی هه‌رێمی کوردستان بکا.
شایانی باسه‌ له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ بریتانیا چالاکانه ‌به‌شدارییان کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 439 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact