. . . .


12 Aug 2014

خۆپێشاندانی کوردانی شاری هۆدسفیلدی بریتانیا


رێکەوتی ١٢ی ئۆگوستی ٢٠١٤ کاتژمێری ٢ بۆ ٣ی پاشنیوەرۆ لەدرێژەی خۆپێشاندانەکانی رەوەندی کورد لەدەرەوەی ولات دژی داگیرکەرانی کوردستان ئەمرۆ بەدەستپێشخەری خوێندکارانی کورد و هاوکاری کوردانی نیشەجێ لە شاری هۆدسفیلد خۆپێشاندانێکی هێمنانە بەمەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشەکانی داعش بۆ سەرکوردستان و هەروەها پشتیوانی لەهەموو ئایین و نەتەوەکانی ناوچەکانی شەنگار و دەوروبەر ئاوارەکان.
ئەم خۆپێشاندانە لە برادفۆرد ستریت دەستی پێکرد و بەرەوە گۆرەپانی وێستگەی شەمەندەفەری ئەم شارەو و بەشێکی بەرچاو لە دانیشتوانی کورد لەم شارە بەشداریان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان چالاکانە بەشداریان کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 387 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact