. . . .


12 Aug 2014

بەرێوەچونی خۆپیشاندان لە شاری کۆلنی ئاڵمان بۆپشتیوانی لە سەربەخۆ?


لە رێکەوتی ٩ی ئۆگوستی ٢٠١٤خۆپیشاندانیک لە لایەن کومێتەی هیزەکوردستانیکان و کۆروکۆمەڵەکان لە شاری کۆڵنی ئاڵمان کە پێشتر بەرنامەی بۆداندەرابو بۆ پشتیوانی لە پروسەی رێفراندوم بۆسەربەخویی کوردستان بەرێوە چوو.
لە و ئاکسیونی دا هەول دەرا کە بێرورای گشتی خەلکی ئاڵمان بو ئەو هەل و مەرجی تازەی کە بە دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان هاتوتە ئاراوە رابکیشن. لە وخۆپێشاندانی دا کە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان تی دا بشداربون بە یکەوە داوای پشتیوانی و هاوکاری زیاتری نێودەولەتیان بۆ کورد کرد لە شەر دەژی داعش دا.
لەوخۆپیشاندانی دا چەندین وەتار بە زمانی کوردی وئاڵمانی لە لایەن کومێتەی بەرێوەبەریەوە پیشکیش کران، لە وەتارانی دا ویستو و داواکاریکانی خۆپیشاندەران بەرز کرانەوە کە بریتی بون لەو داواکاریانی.
ئیمە داوا لە ولاتی ئاڵمان و کۆمەلی نێونەتەوی دەکەین،
بۆ ئەوە کە گەلی کورد زیاتر لە وە نەکەویتی بەر هیرش و جێنوساید، پێویستی پشتیوانی لە ویستی گەڵی کورد بۆ سەربەخۆیی بکەن و ئەو سەربەخۆیییش بە رەسمی بناسن.
لەو هەل و مەرجی دا کە دوای هیرشی داعش کە جاریکی دیکە بۆ نەتەوی کورد هاتوتە پیش هاوکاری کورد بکەن و لە ئاست ئەو جێنوسایدە بی دەنگ نبن.
ئیستا کە زیاتر لە 200 هەزا کوردی یزیدی لە چیای شەنگاڵ لە ترسی کوشتنیان بە دەستی داعش پنایان بۆ وی بردوە و ماوەی یک هەفتەیە بی خۆاردن و خۆاردەنەوە لە مەترسی لە ناو چون دان ، خوازیای بە پەلەی یارمەتی ئێوەین بۆ رەزگار کردنیان.

کومێتەی حیزب لە ئاڵمان بەشداریکی زۆر چالاکی لە ریکخستن و بەرێوەبردنی ئەو خۆپیشاندانی دا هەبو.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومێتەی ئاڵمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 252 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact