. . . .


11 Aug 2014

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له دووهه‌مین کۆن?


رۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٩ و ١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٤ مه‌جمه‌عی سێکۆلار دێموکراته‌کانی ئێران دووهه‌مین کۆنگر‌ه‌ی خۆیان له شاری ''بۆخوم''ی ئاڵمان به‌رێوه‌برد. هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان که له هاورێیان کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کومیته‌ ناوه‌ندی حیزب و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ ئێرانییه‌کانی حیزب و ئه‌حمه‌د تاشک ئه‌ندامی کومیته‌ی ئاڵمان پێکهاتبوو، له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریان کرد.
هاورێ ئاهه‌نگه‌ری له پانێلی نوێنه‌رایه‌تی حیزب و رێکخراوه‌کان، وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌ڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاورێ خالید عه‌زیزی به مه‌جمه‌عی سێکۆلار دێموکراته‌کانی ئێران، که به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی کوردستان به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یه‌ نه‌بوون، ئاماژه‌یه‌کی به بارۆدۆژی ناوه‌چه به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی کرد و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که سه‌رهه‌ڵدانی داعیش و ئه‌ کاره‌ساته مرۆیی‌یه‌ی که به ده‌ست گرووپێکی تووندئاژۆوه رووده‌دات، هێرشێکه بۆ سه‌ر هه‌موولایه‌ک و پێویسته هه‌موومان به ته‌واوی هێزه‌وه له هه‌مبه‌ریان راوه‌ستین. له به‌شێکی دیکه‌دا ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێراندا کرد و داوای له سێکۆلار دێموکراته‌کان کرد که له‌م کۆنگره‌یه‌دا له سه‌ر داهاتووی سیاسی ئه‌م وڵاته و به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌ڵوێست خۆیان ده‌رببڕن. هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌دا وتی که چه‌ندوچۆن و دوورنیگا و ده‌رک و ئاستی ناسینمان له واقعی ئێران، داهاتووی ئه‌م وڵاته دابین ده‌کات و ده‌ینووسێته‌وه.
له رۆژی دووهه‌مدا به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئێرانییه‌کانی حدک له پانێڵی تایبه‌ت به '' گرفتی ته‌مه‌رکوزی ده‌سته‌ڵات و پرسی پێشگیری له دوباره‌ به‌رهه‌م هاتنی ئیستبداد'' یشدا وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
هاورێ ئاهه‌نگه‌ری له‌م به‌شه‌دا وێڕای ئاماژه به دابه‌شکردنی نادێموکراتیکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌ئکیدی کرد رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست نیشانی داوه که خاوه‌ن مکانیزمێکی کارامه و دێموکراتیک نیه، بۆ وێنه ئێران به هۆی ناته‌بایی له نێوان پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی له لایه‌ک و فۆرم و پێکهاته‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته له لایه‌کی دیکه‌وه، له گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی و کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌‌دوا که‌وتووه. هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی کرد کێشه‌کانی ئێران له ره‌هه‌ندی سیاسه‌ته‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه و ئێمه‌ش ده‌بێ له گۆشه‌نیگایه‌کی سیاسیه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنیان هه‌نگاو بنێین. له به‌شێکی دیکه‌دا هاورێ ئاهه‌نگه‌ری باسی له دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات و فێدرالیزم وه‌ک مکانیزمی ئه‌م دابه‌شکردنه کرد و وتی که پێویسته ئێمه دێموکراسی وه‌ک زه‌رفێک چاو لێبکه‌ین که هه‌موومان بتوانین له‌و زه‌رفه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ک ته‌عاموول بکه‌ین. له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی یه‌کێک له به‌شداران هاورێ ئاهه‌نگه‌ری وتی که ئێوه یه‌ک رێگاتان زیاتر له پێشه نیه ئه‌ویش ئه‌وه که یان کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نێو ئێراندا قه‌بووڵ ده‌که‌ن یان ده‌نا جیران ده‌بین.
بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌لێک حیزب و رێکخراوی سیاسی و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ بانگهێشت کرابوون که له هێزه کوردستانییه‌کان بێجگه‌له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران به‌شدای ئه‌م کۆنگره‌یه بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6498 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact