. . . .


10 Aug 2014

خۆپیشاندانی کوردانی نێشتەجێی دانمارک دژ بە داعش


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە مەبەستی ڕسوا کردنی کردەوە نامرۆڤانەکانی تاقمی تێرۆریستی داعش دژ بە کوردانی ئیزدی لە ناوچەی سەنگال و هەروەها دەربڕینی ڕق و بێزاری دژ بە داگیرکرانی چەند ناوچەیەکی کوردستان لە لایەن ئەو گرووپە تێرۆریستەوە، کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان، نیشتەجێ لە وڵاتی دانمارک، هەموو یەکدەنگ و یەکگرتوو خۆپیشاندانێکی ناڕەایەتییان لە شاری کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک بەڕێوە برد. هەر بۆ ئەو مەبەستەش پاش ئاگادارکرانی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی حیزب بەشداریان کرد.
خۆپێساندانەکە لە کاتژمیری یەک و نیوی پاش نیوەرۆیە لە بەر دەرگای پارلمانی دانمارک بە بەشداری هەمو هێز و لایەن و کۆر و کۆمەلە دانمارکێەکان بە دانی دروشمی بژی کوردستان، مردن بۆ داعش و نەیارانی کوردستان، شەنگال تۆ لە دلی ئیمە دای و تۆ نەمری، دەستی پێکرد. دۆاتر لەلایەن بەڕێز یولماز و نۆینەرانی کوردی یەزیدی و پارلەمانتەریکی دانمارکییەوە چەند وتارێک پێشکەش کرا کە تێیدا پشتگری و هاودەردی و هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵکی لێقەومانی شەنگال و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان کە بە هۆی هێرشی ئەو تاقمەوە ئاوا دەربەر بوون دەربری. هەروەها بە دەیان تراکت و نوسراوە ودروشم و ئالای کوردستان و وینەی جەنایەتەکانی داعشیش لە ناوچەی شەنگال لە نیو خۆپێشاندەران بەدی دەکرا. پێویست بە ئاماژەیە کە ڕووداوەکانی ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن کوردستان تی ڤی،یەوە تۆمار دەکرا و لەو چوارچێوەیەش دا لەگەڵ بەشێک لە خۆپیشاندەران و یەک لەوان رەشید قازی وەک نۆینەری کوردەکانی رۆژهەلات لە سەر هۆکاری خۆپێشاندانەکە قسەی کرد. ناوبراو رایگەیاند کە داعش دەبی باش بزانی کە کردەوە دزێو ناشیرینەکانی ناتوانێ گەلی کورد لە ناوبەری. هەروەک بە دریژایی میژوش هیرشە دەرەکیەکان و زولم و زۆری حاکمان وەک پەهلەویەکان و خۆمەینی و سەدام و ئەتاتورک نەیانتۆانیوە کورد لە مەڕ گەیشتن بە ئامانجەکانیان سارد بکەنه‌وە بۆیە داعش و کردەوە دژی مرۆڤایەتییەکانیشی مالی کورد زیاتر رێک دەخات. ناردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی هەر چواربەشی کوردستان و یەک لەوان حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئەو ڕاستییە دووپات دەکاتەوە کە کورد هەموو یەکدڵ و یەکگرتوو دژ بە داکیرکەرانی خاک و وڵاتی دەچنە بەرەکانی شەڕەوە. ئیمە پشگیری و هاودەردی کوردستان و شەنگالین.
پێویستە بگوتری ویرای بەشیک لە لایەنگران و دۆستانی حیزب، چەندین کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی حدک لە دانمارک کە بریتی بوون لە: بەریزان ئامانج پیرمە، رەحیم خالید نژاد، خالید رەواندۆست و رەشید قازی چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکە بوون.
حیزبی دیمۆکرات کوردستان- کومیتەی دانمارک
kopenhag-8-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 666 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact