. . . .


7 Aug 2014

وه‌فدێکی هاوپه‌یمانیی هه‌رێمه‌کانی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: له‌ درێژه‌ی کار و چالاکییه‌کانی هاوپه‌یمانیی هه‌رێمه‌کانی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئاگوستی 2014، کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ، وه‌فدێکی هاوپه‌یمانیی هه‌رێمه‌کانی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکای له‌ به‌ریتانیا کرد و له‌ لایان سکرتێری یه‌که‌می ئه‌م باڵیۆزخانه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێ کرا.
له‌ دانیشتنێکی یه‌ک کاتژمێریدا، رووداوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان، به‌ تایبه‌تی رووداوه‌کانی شه‌نگال و ئاواره‌بوونی هه‌زاران کوردی ئێزدی و پێداویستییه‌ مرۆییه‌کان بۆ رزگارگردنی گیانی ئه‌و ئاوارانه‌ و پرسی رێفراندۆم و کێشه‌کانی ده‌وڵه‌تی مالیکی سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی کوردستان و بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ لایان به‌غداوه‌، که‌وتنه‌ به‌ر باس و گفتگۆ.
وه‌فدی هاوپه‌یمانیی هه‌رێمه‌کانی کوردستان له‌ رێگای باڵیوزخانەی ئەمریکاوە لە بریتانیا داوای له‌ کۆشکی سپی و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە که‌ پشتگیری کورد و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان بکەن و هاوکاری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شه‌نگال، دابین بکەن. هه‌ر له‌م په‌یوە‌ندییه‌دا نامه‌یه‌کیشیان بۆ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نووسیبوو و له‌ رێگای ئه‌م باڵیوزخانه‌وه‌ داوایان کرد به‌زووترین کات بگه‌یه‌ندرێته‌ ده‌ستی ناوبرا.
سکرتێری یه‌که‌می باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌ریتانیا، هاوخه‌می خۆی بۆ رووداوه‌کانی کوردستان و کوردانی شه‌نگاڵ ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا که‌ ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ هاوپه‌یمانیی هه‌رێمه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م داوا و رووداوانه‌ بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایان نووسیبوو، بیگه‌نێته‌ جان کێری.

هاوپەیمانیی هەرێمەکانی کوردستان- بریتانیا
usa-ambasad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 564 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact