. . . .


5 Aug 2014

لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا رەوشی کوردستان‌و شەنگال تاوتوێ کرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: وەڤدێکی هاوپەیمانیی هەرێمەکانی کوردستان لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لەلایەن بەرپرسانی باڵای وەزارەتەوە پێشوازییان لێکرا.
کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆی ئەمرۆ، واتە سێشەممە ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٤ی زایینی، هەیئەتێکی پێکهاتوو لە هاوپەیمانیی هەرێمەکانی کوردستان لە بریتانیا بۆ هێنانەبەر باسی رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان‌ بەتایبەتی‌و رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی دانیشتنێکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە شاری لەندەن پێکهێنا.
تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە شەری ئێستای داعش‌و هێرشی چەند رۆژ لەمەوبەری ئەو رێکخراوەیە بۆسەر دەڤەری شەنگال‌و ئاوارە بوونی هەزاران کەس لە ماڵ‌و زێدی خۆیان‌و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە ئاوارە یەزیدییەکان بوو کە کەوتە بەرباس‌و هەر دوو لا بۆچوونەکانی خۆیان خستەروو.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری سپاردنی ئیدارە‌و ئاسایشی پارێزگای مووسڵ بە هەرێمی کوردستان بوو کە وەڤدی هاوپەیمانیی هەرێمەکانی کوردستان بە شیکردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە بە هۆی نیشتەجێبوونی چەند ئایین‌و نەتەوەی جیاواز لە ناوچەکەو شارەزایی حکوومەتی هەرێم لە بەرێوەبردنی ناوچەیەکی هاوشێوەی مووسڵ کە تێکەڵاوییەکی ئیتنیکی‌و ئایینی زۆرە، بۆ ئەوەی دانیشتوانی ناوچەکە لە ئاسایش‌و تەناهی‌دا ژیان بەسەر بەرن، درایە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا پرسی رێفراندۆمی هەرێمی کوردستان‌و خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی راپرسییەکەو رۆڵی نەرێنی ئێران‌و هێنانی سپای بەدر بۆ ناوچەکەو بێزاریی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە سپای بەدر لێیان نیشتەجێ کراوە، تەوێەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
هاوپەیمانیی هەرێمەکانی کوردستان بە تەئکید کردنەوەی پێداویستییە هەنووکەییەکان بە ئاوارەکانی دەڤەری شەنگال‌و دوای کاتژمێرێک کۆتاییان بە کۆبوونەوەکەیان هێنا.
britanya2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 555 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact