. . . .


27 Jul 2014

خۆپێشاندانی رەوەندی کورد لە بریتانیا بۆ سەربەخۆیی کوردستان


به‌ ده‌ستپێشخه‌ری ره‌وه‌ندی کورد له‌ بریتانیا، خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی له‌ رێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان رێک خرا.
رۆژی شه‌ممه‌، رێکەوتی ٢٦ی جولای ٢٠١٤، کاتژمێر ٤ بۆ ٦ی ئێوارە خۆپێشاندانی کوردانی بریتانیا بۆ پشتیوانی لە پرسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هەروەها هێـما نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد له‌ ژماره‌ی 10 نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەستی پێکرد.
له‌م خۆپێشاندانه‌دا که‌ بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی بریتانیا و بەشێك لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بوون، سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد و پاشان لە لایەن خاتوو چیمەن رەحیمی یه‌وه‌ پەیامی رەوەندی کورد پێشکەش کرا. پەیامی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە لایەن کاک فوئاد جەمال سەلام خوێندرایه‌وه‌ و بەشێکی تری بەرنامەکە خوێندنەوەی پەیامێك بە زبانی ئینگلیزی بوو لە لایەن کاک ئیحسان قادر هاته‌وه‌ پێشکەش کردن.
لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا کوردستانییان به‌ دروشمی کوردی و ئینگلیزی بۆ پشتیوانی لە کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌خسته‌ ڕوو.
پاشان هەیئەتێك پێكهاتوو لە حیزبەکانی کوردستانی وه‌ک:
پارتی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان
بزوتنەوەی گۆران و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
نامەیەکیان دایە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا و لەو نامەیەدا داوایان لە دەوڵەتی بریتانیا کردبوو که‌ هه‌ڵوێست و پشتیوانی خۆی لە دەستکەوتەکانی کورد و پێشنیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ده‌رببڕێ.
دوابه‌شی ئه‌م رێوڕه‌سم و خۆپێشاندانه‌، هەڵپەرکێ و شایی ئاماده‌بووان بوو که‌ تا کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ درێژه‌ی کێشا و پاشان بە سوپاس و پێزانینی بەشداربووان خۆپێشاندانەکە کۆتایی پێ هات.

ره‌وەندی کورد لە بریتانیا
٢٦ جولای ٢٠١٤

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 530 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact