خۆپیشاندانێک له پاریس بۆ پشتیوانی له سهربهخۆیی باشووری کوردستان بهڕێوه چوو.
کەمپەینی پشتیوانی لە هێما نەتەوییەکانی گەلی کورد ڕۆژی شەممە4ی گهلاوێژ بە هاوکاریی کۆڕی کوردەکانی دانیشتووی فەرانسە و بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە پروسە رێفراندوم بۆ سەربەخویی کوردستان, خۆپیشاندانێکی بە بهشداری سەدان کەس لە کوردانی هەر چوار پارچە کورستان بهڕێوه برد.
ئهو خۆپیشاندانه بە راگرتنی خوڵەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له یادی شەهیدان کورد و کوردستان و خوێندنهوهی سرودی نەتەوی"ئەی رەقیب" لە لایەن بەشداربووانهوه دەستی پێ کرد.
لهو ئاکسیۆنه دا سوهیلا قادری مێژووناس لە سەر مێژووی کورد وتارێکی پێشکەش کردو دواتر پەیامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریە لەلایەن جوان سمکو خوێندرایهوه.
له بڕگهیهکی دیکهی ئهو ئاکسیۆنهدا عەزێز ماملی، نوسەر، مافناس و چالاکی سیاسیی بە ناوی کۆڕی کوردانی دانشیتووی فەرانسەوە وێرای دەربرینی پشتیوانیی خۆیان لە پروسە رێفراندوم لە کوردستان، ئاماژهی بە چەمکەکانی فیدرالی لە وڵاتانی ئورووپا کردو ئەم پروسەیەی بە مافی هەموو گەلانی دنیا زانی کە خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
ئهو پێی وابوو کە دەکرێ ئەو پروسەیه لە کوردستان بەرێوە بچیو داوای لە کاربەدەستانی باشووری کوردستانی کرد کە لە وهبهدوا لە وشهی هەریم بۆ حکومەتی کوردستان کەلک وەرنەگرنو لە دامو دەزگا ڕەسمییەکاندا بە جێگای هەریمی کوردستان بڵێن حکومەتی کوردستان.
له بڕگهیهکی دیکهی کۆبوونهوهکهدا عومەر فارووق، بەرپرسی کۆمەڵەی گوڵان وێرای پشتیوانی لە پەیامی سەروکی هەڕێمی کوردستان هیوای خواست کە کورد لە کوردستان لە ئەم هەڵە کەڵک وەر بگریو بە مافی خوی کە ڕاگهیاندنی دەوڵەتی کوردییە بگا.
دوابهدوای ئهو پەیامی کومیتەی حێزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن ئارەش زەمانی خوێندرایەوە.
لهو پهیامهشدا به ئاماژه بهوهی ئەم دەرفەتە مێژووییە دەکرێ دەرفەتێکی زێڕین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ستەمە گەورەیە بێ که لە سایەی دروستکردنی دەوڵەتی عێراقدا لە کورد کراوە، هاتبوو که کۆمیتهی فهرانسهی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دردەبڕێ.
لە بەشێکی دێکە بەرنامەکەدا پەیامی کەمپەینی پشتیوانی لە هێما نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە لایەن ڕۆژنامەنووس خەباتی قوربانییەوە خوێندرایەوەو دواتر سرودێک به دهنگی ئارام عوسمانی پێشکەش کرا و له کۆتایی ڕێوڕهسمهکه دا مەمەد ئالی لهلایهن هاک پار، پارتی ماف و ئازادیی کوردستانی تورکیە پەیامێکی خوێندهوهو رایگەیاند کە هاک پار پشتیوانی لە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور بۆ ڕێفراندۆم لە مەڕ سەربەخۆیی کوردستان دەکا.
شایانی باسە کە ئەندامانی حێزبی دێموکراتی کوردستان وێرای هاوکاریی کەمپەین پشتیوانی لە هێما نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە بەرێوەبردنی ئەو خوپێشاندانە دا هاوکاریی بەڕێوهبردنی رێوڕهسمهکه بوون.