. . . .


26 Jul 2014

دیداری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌گه‌ڵ نوێنه‌را?


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: رۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٤ی زایینی، هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا به هاوڕییه‌تی سامان ئاراسته‌فه‌ر ئه‌ندامی کومیته‌ی بلژیکی حدک، له‌گه‌ڵ به‌رێز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌ریم له یه‌کێتی ئوروپا و کاک زانا کورده کادری نوێنه‌رایه‌تی دیدار و گفتوگۆیان کرد. له‌م دیداره‌دا دلاوه‌ر ئاژگه‌یی باسێکی له هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له یه‌کێتی ئوروپا و ڕه‌وشی ئێستای عێراق و کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کانی داهاتوو ئه‌و وڵاته‌ی کرد. دواتر هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ریش وێڕای پشتگیری له هه‌ڵوێستی رێبه‌رانی سیاسی کورد له باشووری کوردستان، باسێکی سه‌باره‌ت به دیپلۆماسی کورد له ده‌ره‌وه‌‌ی وڵات به گشتی و هه‌ندێک شوێنی گرینگی وه‌ک بروکسێل و وڵاتانی شوێندانه‌ر له ڕۆژئاوا هێنایه‌ به‌ر باس. پاشان هه‌ردوو لایه‌ن له سه‌ر چۆنێتی کاری لابی‌ بۆ پرسی کورد له یه‌کێتی ئوروپا ئاڵ و وێری بیرورایان کرد. چۆنێتی که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان به تایبه‌ت بۆ کوردانی تاراوگه‌ نشین و ناساندنی کورد و پرسی کورد و کلتوری کورد به رۆژئاوایییه‌کان و ئه‌گه‌ر و رێکاره‌کانی ئه‌م ئه‌رکه ته‌وه‌رێکی دیکه گفتوگۆکه بوو.له کۆتاییدا هه‌ردووک لا له سه‌ر هاوکاری و پێوه‌ندی زیاتر جه‌غتیان کرده‌. شایانی باسه که ئه‌م دیداره دوو کاتژمێری خایاند.
hdk-hhk1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1155 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact