. . . .


20 Jul 2014

به‌شداری نوێنه‌ری حیزب له‌ ئه‌مریکا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وە


ناوەندی هەواڵ-لە سەر داوای ڕه‌سمیی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو بە میوانداریی جۆنسۆن ستار، بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وه‌ز‌اره‌تخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ گروپێک بە نوێنەرایەتیی نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وەزارەتخانەیان کرد.
له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ ڕۆژی 17 ی جولای پێکهات، کەماڵ باڵنوور، به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕات، کەریم عەبدیان لە نەتەوەی عەرەب، حوسێن بۆر لە نەتەوەی بلووچ‌و حەبیب ئازەرسینا لە نەتەوەی ئازەری به‌شداری ئەو دانیشتنە بوونو زۆر بە گەرمی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە پێشوازییان لێکرا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دوای دانی زانیاری له‌ سه‌ر دۆزی ناوچه‌که‌یان به‌ هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ باسیان له‌ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ‌، بە تایبەت مافی کەمەنەتەوەکانی ئێران لە لایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کرد. پاشان باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی‌و کۆمەڵایه‌تی‌و ئابووریی ئێران پێشکەش بە هەیئەتی خانەخوێ کرا.
لە کۆتایی ئەو چاوپێکەوتنەدا جۆنسۆن ستار وێڕای پێشوازی له‌ باسه‌کان به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی ئه‌و ڕاپۆر‌ت‌و زانیارییانه‌ی کرد که‌ له‌ شاندی میوان وه‌ری‌گرتوون‌و گوتی ئه‌و ڕاپۆرت‌و زانیارییانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشلکردنی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بۆ ناوه‌نده‌کانی بڕیار به‌رز ده‌کاته‌وه‌.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 584 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact