. . . .


20 Jul 2014

بەشداریی ئەندامانی حدک لە خۆپێشاندانی بەرینی کوردانی سوئێد بۆ دەرب??


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاویی خۆپێشاندانێکی گەورە لە گۆڕەپانی'' مێدبۆریارپلاتسێن''ی شاری ستۆکهۆڵم بە مەبەستی پشتیوانی دەربڕین لە راپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان پێکهات.
سەرەتا کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن دەیان هونەرمەندی دەنگخۆشی کورد و هەزاران بەشداری کۆبوونەوەکە کە بۆ پشتیوانی لە ویستی خۆپێشاندەران کە داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان بوو ، دەستیپێکرد.
پاشان دەیان کەسایەتی و ئەندام پارلمانی سوئێد وتاریان خوێندەوەو پشتیوانی خۆیان لە ویستی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و رایانگەیاند کە ئەو زوڵمەی سەدەیەکە لە کورد دەکرێ و خاک و نەتەوەکەی دابەشکراوە، تەنیا بە درووستبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە ناودەچێ و قەرەبوو دەکرێتەوە.
لەم خۆپێشاندانە بەرینەدا کاک حەسەنی حاتەمی ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانی حیزبی لە داوای رەوای خۆپێشاندەران راگەیاند.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 698 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact