. . . .


14 Jul 2014

به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕیادی 25 ساڵه‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو له‌ ڤانکۆڤ?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: له‌ ڕۆژاوای کانادا و له‌ 25 ساڵه‌ی تێرۆری ڤییه‌ن‌دا یاد و بیروه‌ریی شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ ڕۆژی شه‌ممه، ٢١ی پووشپه‌ر به‌ به‌شداریی ده‌یان که‌س له‌ چالاکانی سیاسی‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ڤانکۆڤێری کانادا و به‌ ڕاگرتنی خولەکێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان ‌و له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی دەستی پێکرد.
پاشان هاوڕێ خه‌لیل ئه‌شکانی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ ڕۆژاوای کانادا باسێکی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ‌و ڕۆڵی شه‌هید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو له سه‌ر بزوتنه‌وه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌ڵی کورد پێشکش کرد.
بەڕێز ئه‌شکانی به‌ ئاماژە بە توانا و لێوه‌شاوه‌یی دوکتور قاسملوو له‌ سیاسه‌ت ‌و به‌ڕێوه‌بردنی حیزب‌و بردنه‌ پێشی دۆزی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باسی لە گەشە و بەرەوپێشچوونی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوه‌ی سکرتێری دوکتور قاسملوو دا کرد و ئەو سەردەمەی بۆ‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و گەلەکەمان، به‌ سه‌رده‌می زێڕێنی دیپلۆماسیی کورد ناو برد که‌ توانی پرسی کورد له‌ جیهان‌و له‌ کۆرو کۆمه‌ڵه‌ ‌نێودەوڵەتییە‌کاندا بێنێته‌ به‌رباس.
باوه‌ڕه‌کانی دوکتور قاسملوو به‌ دێموکراسی، نه‌ته‌وه‌بوون، فره‌حیزبی، ئاشتی‌و دیالۆگ‌ و باس لە چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی ڕێبەری شەهیدمان به‌شێکی دیکه‌ له‌ باسه‌که‌ی خه‌لیل ئه‌شکانی پێک هێنابوو.
له‌ بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک حه‌مید به‌هرامی، په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن کاک وریا، په‌یامی ماڵی کورد له ڤانکۆڤێر له‌لایه‌ن کاک محه‌ممه‌د ڕانیه‌یی،یەوە خوێندرانه‌وه‌.
شایانی باسه‌ له‌و کۆڕیاده‌دا شاعیری خاون هه‌ستی کورد نادر قازی، ناسراو به‌ خاڵه‌ قازی چه‌ند به‌رهه‌می شێعریی خۆی له‌ په‌سنی دوکتور قاسملوودا خوێنده‌وه‌ و کۆڕیاده‌که‌ به‌ نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمانی وه‌فا و به‌ڵێن له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان کۆتایی پێهات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6451 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact