. . . .


6 Jul 2014

خۆپیشاندانی کوردانی نێشتەجێی نوروێژ بۆ پشتیوانیی لە سەربەخۆیی کورس?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:لەسەر داوای کۆمیتەی پشتگریی لە سەربەخۆیی کوردستان، کوردانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ کە مەزەندە دەکرێ زیاتر لە هەزارکەس دەبوون لە خۆپیشاندانێکی نموونەیی‌دا بەشداریان کردو بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان‌، دروشمیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەوتەوە.
کاتژمیر پێنجی ئێوارەی رۆژی شەمە ٥/٧/٢٠١٤ ئاپۆاری کوردان لە پێش ئیستگەی شەمەنەفەری ئۆسلۆ بەناو شەقامی "کارلووهان گاتا" کە ژمارەیەکی بەرچاوی لە نوروێژی‌و توریستی لێ بوو، وەریکەوتن. لەگەڵ بڵاو کردنەوەی داخوازییەکانی کورد بە نووسراوە لەناو خەڵک‌دا، بە دروشمی "بژی کوردستان"، "سەربەخۆیی بۆ کوردستان"و زۆر دروشمی نیشتمانیی دیکە بە زمانی نۆروێژی‌و کوردی، بەشێک لە کۆمەڵگای نۆۆرێژی‌و توریستەکانیان لە داوای رەواو عادڵانە کورد ئاگادار کردوە.
نیزێک کاتژمیر شەشی ئێوارە بەرنامەی کۆمیتەی پشتگری بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە سروودی نەتەویی "ئەی رەقیب"و ساتێک بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لە پێش پارلەمانی نۆروێژ دەستی پێکرد. ئەمجار وتاری ئەم کۆمیتە بە نۆروێژی خۆیندرایەوەو بەرپرسێکی باڵای حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ پەیامی پشتیوانیی خۆیان بۆ سەرخۆیی کوردستان خوێندەوەو هەروەها خوێندنەوەی پەیامی چەند لایەنێکی دیکەی بەشداری رێپێوانەکە، بەرنامەکە بە سروودی شۆرشگێری‌و چەند ئاهەنگێک درێژەی هەبوو.
لە بەشێک لە پەیامی کۆمیتەی پێکهێنەری خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی لە دامەزرانی دەوڵەتی کوردی‌و راگەیاندنی کیانی کوردی لە باشووری کوردستان‌دا باسی پەیمانی "سایکس پیکۆ"و بەزۆر بەیەکەوەلکانی کورد بە سوونەو شیعەو پێکهینانی عیراق جگە لە بەدبەختی‌و چارەرەشی بۆ کورد هیچ قازانجێکی نەبووەو باس لە شەرە خۆیناوییەکان‌و چوارجار ژینۆسایدی حکوومەتی پێشووی عێراق‌ دژ بە کوردو کۆرەوی میلۆنی کوردانی باشوورو ناوچەی دژەفرین‌و راپەرینی کوردانی ئەم پارچەیەو ئەزموونی ٢٠ ساڵەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی‌و هێرشی داعش‌و گرووپە تێرویستییەکانی دیکە بۆ باشوورو ناوچەکانی دیکەی عێراق‌و ویست‌و داخوازی کورد بۆ سەربەخۆیی‌، باسەکانی دیکەی پەیامی کۆمیتەی پشتگری‌و پێکهێنەری ئەم خۆپیشاندانە گەورەبوون.
شایانی باسە کە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حدک بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بوون.

خوپیشاندانی پشتیوانیی لە سەربەخۆیی کوردستان دوای دوو کاتژمێر لە بەردەم پارلەمانی نوروێژ، کاتژمێر ٧ی ئێوارە کۆتایی پێهات.
بەشی راگەیاندنی حدک، کۆمیتەی نۆروێژ




بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 650 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact