. . . .


5 Jul 2014

ئەندامانی حیزب لە سوئێد، پێشوازییان لە دوکتور فرێدریک تیسۆ دۆستی لە???


ناوەندی هەواڵ- سوید: ماوەی چەند رۆژێکە دوکتور فرێدریک تیسۆ دۆستی ماندوویی نەناسی نەتەوەی کوردو حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆ سەردانێک هاتووەتە وڵاتی سوئێد. کاتێک ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە لە هاتنی دوکتور تیسۆ ئاگادارکران، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ خۆی ئیوارەخوانێکیان لە ماڵی یەکێک لە ئەندامانی حیزب لە ستۆکهۆڵم بۆ رێکخست. دوکتور تیسۆ بەو دیدارە زۆر خۆشحاڵ بوو، بە تایبەت کاتێک پۆلێک لەو کادر و پێشمەرگانەی لەدەوری خۆی دیتەوە کە دەیان ساڵ بوو نەیدیتبوون و لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاری لەگەڵ کردبوون. لەو ئێوارە خوانەدا دوکتور فرێدریک تیسۆ لە کورتە قسەو باسێکدا هیوای خواست نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتیی بتوانن مافەکانیان وەدەست بێنن و لەم هەلومەرجەدا باشووری کوردستان بتوانێ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بۆ سەربەخۆیی بدا. دواتر بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە بە نوێنەرایەتی ئەندامانی حیزب، بەخێر هاتنی دوکتور تیسۆی کرد و سپاسی کرد بۆ هەموو زەحمەت و ماندوو بوونەکانی کە بۆ نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کێشاوە.
fredrik-tiso-swed.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 764 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact