. . . .


2 Jul 2014

کومیتەی پشتگیری لە حکوومەتی هەریمی کوردستان نامەیه‌ک ئاراستەی هه??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: پاش بەڕێوبردنی سێ کۆبوونەوەی بەرین بە بەشداری نوێنەرانی زۆربەی هەرە زۆری هیزە کوردییەکان لە ولاتی دانمارک،لە مەر ئالۆگۆرەکانی ئەم دۆایانەی هەرێمی کوردستان دوو نامە ئاراستەی هەریەکە لە دام و دەزگا حکومییەکانی کوردستان و وڵاتی دانمارک کرا.
لە رێکەوتی یەکی مانگی حەوتی ٢٠١٤ لە لایەن کۆمیتەی بەریوەبەری کە نوێنەرایەتی هەموو هیزەکانی کوردستانی دەکات و لە کۆبونەوەی سێهەمی خۆیدا، نامەیەکی پیرۆزبای ئاڕاسته‌ی سەرۆکی هەریم کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پارلمانی کوردستان کرد و هەروەها لە چەند خاڵدا داوا لە حکومەتی کوردستان کراوە کە وێرای تەیارکردنی هیزی پێشمەرگە و ریکخستنی زیاتری مالی کورد، وتار و گوتاری هاوبەش و دابین کردنی ئاسایش و ئەمنیەتی زیاتر بۆ پەنابەران و خەلکی کورد، نابێ پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان پاشەکشە بکات. لە هەمانکات ئەم کۆمیتەیە ئامادەگی خۆی بۆ هەرچەشنە هاوکارێک بۆ زیاتر بەرەوەپێش چوونی بە دۆزی کورد لە ولاتی دانمارک دەربری. هه‌روه‌ها نامەیەکیش بە زمانی دانمارکی بۆ پارلمان و وەزارەتی دەرەوە و کۆمیسیۆنی پەنابەران و ریکخراوی نەتەوەیەکگرتۆکان نووسراوە. لەم نامەیەشدا ویرای پشتگری لە حکومەتی هەریمی کوردستان شەڕ لە دژی تیرۆریزم، داوا لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە کراوە کە لە هەموو باریکەوە یار و یاوەری خەباتی ڕەوای گەلی کورد و حکومەتی هەریمی کوردستان بن، چونکا کوردستان و حکومەتەکەی بە کردەوە نیشانیان داوە کە ڕێز لە هەموو بنەماکانی دیمۆکراتیەت دەگرن. ئەم ناوچەیە ویرای ئەوەی کە بۆتە مەڵبەندی لێقەوماوان و پەنابەران بە هەموو ڕەگەز و چین وتۆیژ و بیرو بۆچونی جیاواز، جگە لەوە هیچکاتیش پەنای بۆ توند تیژی نەبردووە. هەربۆیە یارمەتیدان بە کوردستان دەتۆانی یارمەتیدان بێ بە گەشە سەندنی دیمۆکراتیزە بوونی ناوچەکە. پێویستە بگوتری هەیئەتی نوێنەرایتی حیزب لەم کۆبونەوانەیە دا پێک هاتبوو لە بەریزان ئامانج پێرمە، ڕەشیدقازی و ئاسۆ ئامادە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەم حیزب و رێکخراوانەی خۆارەوە پشتگری و واژوویان خۆیان لە نامەکەدا نێشان دا.
- حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
- پارتی دیمۆکراتی کوردستان
- پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژئاوا
- بزوتنەوەی گۆڕان
- حیزبی شیوعی کوردستان
- یەکیتی نیشتمانی کوردستان
- پارتی سۆسیالیستی کوردستان باکور
- کۆمەلەی زەحمتکێشانی کوردستان ئیران
- پارتی دیموکراتی کورد /باکوور
- حیزبی کۆمۆنیستی ئێران [کۆمەڵە] / ڕۆژهەڵات
- پارتی یەکەیتی دیموکرات کورد/ ڕۆژئاوا
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران
- حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان /باشوور
hizbekan7-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 616 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact