. . . .


1 Jul 2014

کۆبوونەوەی شورای ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست دەستی بە کارەکانی کرد


رۆژی سێشه‌ممه‌، 30 جونی 2014، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، لە شاری میکزیکۆسیتی کۆبوونەوەی شورای ئەنترناسیونال سۆسیالیست ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد.
بەرنامەی کاری شورای ئه‌نترناسیوناڵ سۆسیالیست سێ تەوەری ئەسلی له‌ خۆگرتبوو که‌ بریتی بوون له‌:
- باسێکی گشتی له‌سه‌ر ئابووری جیهان چۆنیه‌تی باشترکردنی ئابووری جیهان
- چۆنیه‌تی کارکردنی بۆ زیاترکردنی راده‌ی ئاشتی له‌ جیهان
- چۆنیه‌تی کارکردن بۆ سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دێموکراسی
هەروەها لە میانەی باسەکاندا، قەیرانی ئاواره‌یی و پەنابەری و رۆڵی ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست بۆ چارەسەری کەمکردنەوەی ئەم کێشەیە و راپۆرتی بەشە جیا جیاکانی ئەنترناسیوناڵ، باسی ناو ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.
هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێكهاتوو لە بەڕێزان کاک کامەران باڵنور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا و کاک خەبات ئیبراهیم پور بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە واشنگتۆن، بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزب لە میانەی کۆبونەوەکەدا چاویان بە بەشێکی بەرچاو لە هەئیەتەکان کەوت که‌
سەرجەم ٦٣ پارت و رێکخرای سیاسیی جیهان بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.

شایانی باسه‌ رۆژی پێش ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیوناڵ سۆسیالیست، واته‌ ٢٩ی جونی ٢٠١٤ش، کاتژمێری ٧ی ئێوارە بۆ ١٠ی شەو، ئێوارەخوانێك بۆ ئه‌ندامانی شورای ئەنترناسیونال سۆسیالیست لە میکزیکوسیتی رێک خرابوو. ئه‌م ئێواره‌خوانه‌ لە لایەن حیزبی خانەخوێی میکزیك واتە حیزبی دامه‌زراوەی شۆڕشگێری میکزیك کە هەر ئیستا لە حکومەت دان و پارتی دێموکراتی شۆڕشگێر بۆ میوانانی کۆبوونەوەی شورای ئەنترناسیونال سۆسیالیست پێک هاتبوو.
له‌وێشدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات، به‌شداری ئه‌م ئێواره‌خوانه‌ بوون و له‌ په‌راوێزی ئه‌م میواندارییه‌دا توانیان چاویان بە بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەن و بەشداربووانی ئه‌م ئێواره‌خوانه‌ بکه‌وێ

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 762 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact