. . . .


30 Jun 2014

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئیسی حدک لە ڕۆژی حیزبی سوسیالیستی سوئیس


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی ۲۸ی ژونی ۲٠۱٤ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی سوسیالیستی سوئیس، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە، بە سەرپەرستی بەڕێز زاهیر شاعیری و هاوڕێیەتی ئەحمەد ڕەسووڵی، لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەو حیزبە دا بەشدارییان کرد.
لە کۆبوونەوەیەدا چەندین کەسایەتی پلە بەرزی حیزبی و حکوومەتی، لەوانە کریستیان لەڤرات Christian Levrat سکرتێری گشتی حزبی سوسیالیست، خاتو سیمۆنیتا سۆماروگا Simonetta Sommarnga وەزیری دەورەوە هەروەها وەزیری ناوخۆی سوئیس ئالاین بەرستە ‬Alain Berset، بەشدار بوون و‪ لە سەر چەندین تەوەری گرنگی ناوخۆی سوئیس و جهان باسیان کرد.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا چەندین هەڵبژاردنی ناوخۆیی حیزبی ئەنجامدرا کە گرنگترینیان هەڵبژاردنەوەی بەڕێز کریستیان لەڤرات Christian Levrat بۆ جارێکی کە وەک سکرتێری ئەم حیزبە بوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە جگە لە نوێنەرانی کومیتەی سویسی حیزبمان، نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی سویسی و بێگانە و دەیان کەسایەتی ناوداری ئەو وڵاتە بەشدار بوون.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتژمێر ۱٠ی سەرلەبەیانی تا۱۷ی دوای نیوەڕۆی خایاند.
sp-kdp2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 571 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact