. . . .


29 Jun 2014

با هەموومان پێشمەرگە بین


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بەمەبەستی پشتیوانیی لە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی لەپەیوەندی لەگەڵ پێشـمەرگەی کوردستان و هەروەها ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری هەر هێرشێکی دوژمن بۆسەرخاکی و هەروەها ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری هەر هێرشێکی دوژمن بۆسەرخاکی و گەرانەوەمان بۆ کوردستان، ناوچەی لەندەنی پارتی دێموکراتی کوردستان لەترافالگار سکوێری لەندەن کۆبوونەوەیەکیان لەکاتژمێری ٢ی پاشنیوەرۆی ٢٩ی جوونی ٢٠١٤ پێكهێنا، بۆ ئەو مەبەستە بەشێکی بەرچاو لە کوردانی بریتانیا بەپیل ئەم بانگەوازەوە هاتن و بەپرکردنەوەی فۆرمی ئامادەیی گەرانەوە بۆ کوردستان‌و پشتیوانی لەیەکریزی هێزو لایەنەکانی کوردی و هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان لە نێو نووسی‌و هەروەها دووبارە کردنەوەی پشیتوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بەپیل ئەم بانگەوازەوە چوون‌و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بۆ هەر بریارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
p-m-britanya2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 553 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact